هەڕەشەی کوشتن لە سەباحەت تونجەل دەکرێت

09:34

ژنها

شرناخ – کاتێک سەباحەت تونجەل هاوسەرۆکی گشتی(بەدەپە) بە بۆنەی جەژنەوە سەردانی ماڵانی دەکرد لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکیاوە بە کوشتن هەڕەشەی لێکرا.

سەباحەت تونجەل هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان(بەدەپە) بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە دوێنێ لە شارۆچکەکانی سەر بە شرناخ سەردانی ماڵی هاوڵاتیانی کرد، دوای ئەوەی لە جزیر و سلۆپی بەرەو هەزەخ بەڕێکەوت، لە دەروازەی شارۆچکەکەدا لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی تورکیاوە هەڕەشەی کوشتنی لێکرا.

سەباحەت لەسەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە 'تویتەر' ڕایگەیاندوە: "کاتێک گەیشتمە شارۆچکەی هەزەخ هێزکانی حکومەتی (ئاکەپە) هەڕەشەی کوشتنیان لێکردم، ئەگەر ئێمە بترساینا دەستمان بە تێکۆشان نەدەکرد."

هەروەها لەسەر ئەو ڕووداوە، پارتی هەرێمە دیمورکراتەکان ڕایگەیاندوە: هاوسەرۆکی گشتیمان لەگەڵ ئەندامانی دەزگای بەکالۆری پیشەیی لە کاتی گەیشتنیان بۆ شارۆچکەی هەزەخ بە بە بێ هۆکار وەستێنراون و هەڕەشەیان لێکراوە، ئەمەش ژیانی هەموومان دەگرێتەوە و مەترسیە بۆ سەر هەموومان."

(ش ب)