نێرگز موحەمەدی بەردەوامە لە مانگرتن، لێبوردەیی نێونەتەوەیش داوای ئازادکردنی دەکات
14:12
ژنها
ناوەندی هەواڵ - دوای بەردەوام کردنی مانگرتن لە خواردنی نێرگز موحەمەدی، چالاکی مافی مرۆڤ و جێگری سەرۆکی کانونی پارێزەرانی مافی مرۆڤ، ڕێخراوی لێبوردەیی نێونەتەوەیی داوای لە حکومەتی ئێران کرد تا بێ مەرج ئەو بەندکراوە ئازاد بکا.
بە پێی هەواڵی ڕادیۆی زەمانە، ڕێخراوی لێبوردەی نێونەتەوەیی داوای لە حکومەتی ئێران کرد تا بێ مەرج ئەو بەندکراوە ئازاد بکا. ئەو ڕێکخراوە هەروەها ئاماژەی بە مان گرتنی نێرگز موحەمەدی کردوە و باسی لە وە کردوە کە ڕێگە نەدان بە نێرگز موحەمەدی بۆ ساز کردنی پەیوەندی لەگەڵ منداڵەکانی بۆتە هۆی ئەوەی کە مان لە خواردن بگرێ.
هەروەها ڕێکخراوی لێبوردەی نێونەتەوەیی داوای لە بەرپرسانی دادوەری ئێران کردوە کە تا مافی ئەو زیندانیە بە فەرمی بناسێ و رێگە بدات لەگەڵ کەسوکاری پەیوەندی ببەستێت.
هاوکات سیستەمی دادوەری کۆماری ئیسلامی لەبەرامبەر خراپبوونی ڕەوشی تەندروستی نێرگز موحەمەدی بەرپریسار پیشان دەدات و ڕادەگەیەنێت کە دەبێت دەرمان و تیماری پزشکی بۆ دابین بکات. ئەوەش لە کاتێک دایە کە نێرگز موحەممەدی لە سەرەتای دەست پێکردن مانگرتنی خۆی لە ٢٧ ی حوزەیران دووجار توشی بورانەوە بووە.
شایانی باسە کە شوعبەی ١٥ی دادگای ئینقلابی تاران بە سەرۆکایەتی قازی سەڵەواتی نێرگز موحەمەدی بە ١٦ ساڵ زیندانی سزاداوە . دوای بەند کرانی ئەو زیندانیە ئەو لە منداڵەکانی خۆی دوور بۆتەوە ئێستا لە لای باوکیان، تەقی ڕەحمانین کە چالاکی سیاسیە. پێشتریش لە ٢٢ی حوزەیران ڕێخراوی لێبوردەی نێونەتەوەیی داوای لە ئێران کردبوو کە نێرگز موحەممەدی ئازاد بکات.
(ش ب)