"سەربەرزم بە ڕۆڵەکانم"

09:40

ژنها

وان - دایە یادگار کە دوو کوڕو برایەکی لە ڕۆژئاوای کوردستان و لە شەڕی بەرامبەر چەتەکانی داعش-دا گیانیان بەختکردوە، دەڵێ: ئازادی کوردان نزیکە، دایکە یادگار هەروەها وتی لەو جیهانەدا سەر بەرزە.

یادگار سالانی تەمەن ٥٥ ساڵان لە گەڕەکی "بەیوزومو"ی شاری وان دەژی و دڵی لە چیا لێ دەدات، دوو کوڕی دایکە یادگار بەناوەکانی ئیلتەر و زافەر و براکەی بەناوی ئەمرا کەف، لە ساڵی ٢٠١٤ دوای هێرشەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ بەشداری ڕیزەکانی YPG بوون. لە تێکۆشان و خەبات بەرامبەر چەتەکانی داعش هەردوو کوڕەکەی لە کۆبانێ گیانیان بەخت کرد.

برای دایە یادگار 'ئەمرا کەف '-یش لە هەمان ساڵدا لە ڕیزەکانی YPG گیانی بەخت کردوو ئێستاش ٣ خزمی ئەو لە ناو ڕیزی یەکینەکانی پاراستنی گەل-دا شەڕوانن.

"پێی دەوتم دایە تۆ لەسەر تەرمی من مەگری "

دایە یادگار وێنەی کوڕەکانی و براکەی لەدەست دەگرێت و دەڵێ: " کاتێ کوڕەکەم بریندار بوو پەیوەندی پێوە کردم، وتی ئەوە ئەرکی ئێمەیەو تۆ لەسەر تەرمی من مەگری.' منیش وتم باشە. ئێستا کوڕێکی گەورەو کچێکی بچوکم هەیە، تەنها وێنەی کوڕەکانم ماون لە دەستمدا. کوڕەکانم دەیانویست من سەر بڵند بم و ئێستاش سەر بڵندم. ئازاری لەدەستدانی کوڕەکانم کەم نیە، بەڵکو من ئازارێکی زۆر سەختم چێشت بەڵام من ناگریم و شکور بۆ خودا ئەوان لە پێناو دۆزێکی ڕەوادا گیانیان بەخت کرد. من ئەمەوێ کوردان ئازاد بن، هەروەک ئەوەی کوڕەکانیشم هەر ئەوەیان دەویست."

(ش ب)