بریکسێت و ژن، گەڕانەوە بۆ دواوەی یەکسانی ڕەگەزی
09:54
ژنها
ناوەندی هەواڵ - بڕیاری نوێی بەریتانیا سەبارەت بە دەرکەوتن لە یەکێتی ئەوڕوپا، تەنیا لەسەرچارەنوسی خەڵکێک کە لە ناو ئەو وڵاتە دا دەژین کاریگەر نیە. ئەو دەرکەوتنە لەسەر تەواوی دونیا دەتوانێ کاریگەری هەبێ. بەڵام هەندێک مەترسی سەبارەت دەرەنجامی سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری ئەو بڕیارە هەیە، دەرەنجامێک کە ڕەنگە دوو دەیە بخایێنێ.
پرسیار ئەوەیە بریکسێت چ کاریگەریەکی لەسەر ژیانی ژنان هەیە؟ ئەوە پرسێکی گرینگە بەڵام وەڵام دانەوەی ئاسان نیە، نەک تەنیا سەبارەت بەوە کە ئەوە بابەتێکی تێکەڵە بەڵکو سەبارەت بەوەیە کە ژنان لەو گفتوگۆ و بابەتە پەراوێز خراون.
چەند ڕۆژێک پێش گشت پرسی، "جۆ کاکس" ئەندام پەرلەمان لە پارتی کرێکار، لە لایەن پیاوێک کوژرا کە لەکاتی کوشتنی ئەو ئەندام پەرلەمانە هاواری دەکرد": بریتانیا بەر لە هەمووشتێکە" ئەو پیاوە سەبارەت بە بیر وبۆچوونی "جۆ کاکس" کە مانەوەی لە ناو یەکێتی ئەوروپا دەویست، ئەوی کردە ئامانجی هێرشی خۆی.
لە جەنگەی ڕێکڵام بۆ ئەو گشت پرسیە، دەنگی ژن سەبارەت بە ئەم بابەتە بێدەنگ ومافەکانیان پێشێل کرا، ڕۆژنامەی گاردیەن لە وتارێک دا بیر وو بۆچوونی ژنانی بەریتانیایی لەسەر بریسکت کۆکردۆتەوە. هێلێن ئۆویس، دەلێ زۆرینەی دیالۆگ و گفتوگۆ سەبارەت بە ئەم بابەتە، لە لایەن پیاوانی سپی پێستی سیاسەتوان پاوان کراوە و تەنیا ئەو پیاوانەی دژی یەکێتی ئەوروپا و ئەندامی لیژنەی یاسادانانن، یان پیاوانی لایەنگری مانەوەی بریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە سیاسەت، کۆچبەری و دەسەڵات قسان دەکەن.
سوفی واکێر، سەرۆکی پارتی " یەکسانی ژنان" دڵەڕاوکی خۆی سەبارەت لەسەر داهاتووی ئەو یاسایانەی لە بەرهەمی یەکێتی ئەوروپایە و یارمەتیدەری باش بوونی دۆخی ژن بوو، بەم شێوەیە دەردەبڕێ: "هەرکات لەو وڵاتە دا کەم وکوڕیەک دەرکەوت لانی کەم ئاسەواری خۆی لەسەر کاری ژنان لە خزمەتگوزاری گشتی داناوە و بودجە و پارە سەرفی کار و ئیشی پیاوانە کراوە. من باوەڕم بە ئەم دیالۆگانە هەیە کە هزر وهێزی هەموو کەس بدیترێ، هەروەها نابێ بە هیچ شێوەیەک لەو یاسایانەی کە هۆکاری گۆڕانکاری ژنانی کرێکار بەوەبنرێت."
لە هەمان کاتیش دا ژنانێک هەن کە بەرگری لە جیا بوونەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا دەکەن، باوەڕی وان ئەمەیە کە پێشکەوتنی ژنان و چالاکیان وە هەر وەها یەکسانیان شتێکی جیا لە یەکێتی ئەوروپایە. ئەوان باس لەوە دەکەن کە بەریتانیا ساڵانێکی درێژ لە مەوبەر قارەمانی خەباتی مافی ژنانە کە دوای دەرکەوتن لە بریتانیاش هەر بەردەوام دەبێ. هەڵبەت ئەوان باس لەو یاسایانە ناکەن کە بە هۆی ئەندامبوونیان لە یە کێتی ئەوروپا بەدەست هاتووە وەکو: یاسای پشتگری لە بەردەوام کردنی ئیش بۆ ژنانی دوو گیان، درانی ماف و داهاتی مۆڵەت وەرگرتن لە کار بۆ ژن و پیاو لە کاتی منداڵ بوون، مافی داهاتی یەکسانی ژن و پیاو بۆ ئیشی یەکسان و یاسایی پشتگیرانە لە بەرامبەر فەرق و جیاوازی دانان بە هۆکاری ئایینی، ڕەگەزی، بیرو بۆچوون و تەمەن.
دەرکەوتنی بریتانیا بەو واتایەیە کە تەواوی ئەم یاسا پشتگرانەیەی کە بۆتە هۆکاری باش بوونی بارودۆخی ژنان لە شوێنی کار لە ئێستا دا بێ کاریگەر دەبن، ژنانی بەریتانیا دەبێ پشت بە یاسادانەرەکانی خۆیان ببەستن کە زۆربەیان بیرو بۆچونی ڕەگەز پەرەستانە و نەژاد پەرەستانەیان هەیە.
(ش ب)