بەرگدرووی ژنان لە چیای شەنگال
11:04
خەنسێ خدر – دەلیلا ئاخین / ژنها
شەنگال – ژنان لە چیای شەنگال لە هەموو ڕووێکەوە ژیانی خۆیان رێکدەخەن، ئێستاش بەرگدروێکی تایبەت بە خۆیان کردۆتەوە و جلوبەرگەکانیان دەدورن.
بەرگدرووی ژنان لە لایەن ئەنجومەنی ژنانی شەنگال کرایەوە، ١٠ ژن کاری تێدا دەکەن.
سارا ڕەشۆ، یەکێک لەو ژنانەیە کە لەو بەرگدروویە کار دەکات، سارا وتی: "بۆ ئەوەی بتوانین بەشداری لە کاروخەبات بکەین کردنەوەی ئەو بەرگدروە زۆر گرنگە.
دلۆ ڕەشۆ ژنێکیترە و وتی: "داواکارم هەموو ژنان بێن بە گوێرەی خواستی خۆیان کارێک هەڵبژێرن و بەشداری خەباتی کۆمەڵایەتی بکەن، یان بەشداری بکەن لە ناو ریزی شەرڤانانی یەکینەکانی ژنانی شەنگال(یەژەشە)، حەز ناکەم هیچ ژنێک بێکار بێت."
هاوکات خۆخێ دەخیل، بەو شێوەیە باسی لە گرنگی ئەو بەرگدرووەبۆ ژنان کرد: "کردنەوەی ئەو بەرگدرووە گرنگی زۆری هەیە بۆ برەو دان بە خەباتی هاوبەشی ژنان و ژیانی هەرەوەزی. بۆ ئەوەی خێزانەکەمان بژیێنین پێویست دەکات کار بکەین، دەبێت لەو جۆرە کارانەوە دەستپێبکەین."
هەروەها لە کۆتایشدا نەعیمە ئەلیاس، کە ژنێکیترە لە بەرگدرووی ژنان لە چیای شەنگال کار دەکات، وتی: "ئیتر خۆمان جلوبەرگەکانمان دەدورین، پێشکەوتنێکی زۆر گەورەیە، لە ئایندەدا زیاتر گرنگی بە پێشخستی ئەو جۆرە کارانە دەدەین."
(ش ب)