بڕیاری قەدەغەی گەشتکردن بۆ ژنە فێمەنیستێی میسڕی
14:38
تەمموز
8
/ 2016
ژنها
ناوەندی هەواڵ – بریاری قەدەغەی دەرکەوتنی دەرەوەی وڵات بۆ مۆزن حسن ژنە فێمەنیستی میسڕی درا، کە لەناوەندی فێمەنیستی "نەزرا" کاردەکات.
بە گوێرەی هەواڵی ئەلعەرەبیە، مۆزن حەسەن ژنە فێمەنیست و چالاکی بواری ژنان لە شاری مسڕ لە ٢٧ ی مانگی حوزەیران کاتێک ویستی بە ڕێگەی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی قاهیرە بچێتە دەرەوەی وڵات بۆ ئەوەی بەشداری بکات لە کۆبوونەوەی ٢٧ ی شاری بەیروت، بەڵام لە لایەن کارمەندانی فڕۆکەخانە گەڕێندرایەوە.
دوای لێکۆڵینەوە لەم ڕووداوە زانرا کە لەسەر مۆزن حەسەن بڕیاری قەدەغەی دەرکەوتنی دەرەوەی وڵات و گەشتکردن گیراوە.
(ش ب)