ژنان کار بۆ نەهێشتنی ڕەگەزپەرستی لە پیشەکاری دەکەن
10:04
ژنها
ناوەندی هەواڵ – لە وڵاتی گانا ژنان دەست بە جۆرە کارێک دەکەن کە کە پێشتر ڕێگەیان پێنەدراوە و هەوڵی شکاندنی ڕەگەزپەرستی ناو کۆمەڵە پیشەییەکان دەکەن.
بە گوێرەی هەواڵی (ماڵپەری بوزی گانا)لە وڵاتی گانا، ژنان ڕوو لەو پیشانە دەکەن کە پێشتر بە هی پیاوان زانراون و ئەقڵیەتی ڕەگەز پەرستیان بەسەردا زاڵ بووە.
ئەسەنام نیادۆر، یەکێک لەو ژنانەیە کە بۆتە شوفێری تاکسی، ئەسەنام تەمەن ٣٨ ساڵان لە هەمان کاتدا خوێنکارە لە زانکۆی گانا. ئەو ژنە ڕادەگەیەنێت کە ئامانجی لەو کارە شکاندنی هزری ڕەگەزپەرستیە لەناو کۆمەڵگەکەیاندا، هاوکات پێی باشبووە خۆی وەک تاکسی ژن(میسس تاکسی) بەناو بکات.
ئەسەنا سەرەتای دەستپێکردنی ئەو پیشەیەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە هەم ویستویە کار بکات هەمیش کارێکی جیاواز بێت، ناوبراو دەڵێت: "لەبەر ئەوەی ژنم، کەس باوەڕی نەدەکرد کە ئەو کارە بکەم."
ئێستاش زۆرێک لە ژنان لەگەڵ ئەو ژنە سەردەکەون و خۆشحاڵن بەو هەنگاوە.
ئەسەنام دەڵێت: "کرێی گونجاوم دیارکردوە و وەک پیاوان ناکەومە نێو بازاڕکردن لەگەڵ سەرنشینان."
کۆماری گانا وڵاتێکە لە کیشوەری ئەفریقا. پایتەختی ئەم وڵاتە شاری ئاکرایە. گانا یەکێک بوو لە موستەعمەرەکانی ئینگلستان بەڵام بە سەرکردایەتی کوامێ نکروما سەربەخۆیی وەرگرت.
(ش ب)