ئەو دارانەی سوتێنراون بەدەستی ژنان دەڕوێندرێنەوە

11:21

هولیا ئۆکالاین / ژنها

ئامەد – دارەکانی میوەی دەوروبەری گۆڕستانەکانی شەهیدانی ناوچەی لیجە، لە ئەنجامی بۆردومانی سەختدا سوتاون، هەندێک لەو دارانەی کە بەتەواوی نەسوتاون بەڵام گڕی ئاگریان بەرکەوتوە، لەلایەن ژنانەوە ئاودەدرێن و سەرلەنوێ سەوزدەکرێنەوە.

لە ١٨ی مانگی حوزەیرانەوە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لە ناوچەی لیجە لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان دەستی پێکرد، ناوچەکە ڕۆژانە لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆردومان کرا، لە ئەنجامی بۆردومانەکاندا بەشێکی هەردوو گۆرستانەکانی(شەهید ئامەد و شەهید هێڤیدار) لە گوندی سیسێ خاپور کراون. دوای ئەوەی بڕیاری قەدەغەی جموجۆڵکردن کۆتایی هات، بەسەدان هاوڵاتی بە دەستپێخەری ڕێکخستنەکانی باکوری کوردستانەوە(مەیا- دەر، کۆنگرەی ژنانی ئازاد، بەدەپە، هەدەپە و ...) ڕوویان کردە ئەو ناوچانەی کە بۆردومان کراون. بۆ ئەوەی جارێکیتر گۆڕستانی شەهیدان بۆردومان نەکرێتەوە، دەستیان بە "چالاکی ئێشکگری بۆ گۆڕستان" کرد.

چالاکی هاوڵاتیان لە بەرامبەر ئۆپراسیۆنی سەربازی لە حەوتەمین ڕۆژی خۆیدا بە بەشداری گروپی نوێ و جەماوەری تر بەردەوام دەکات. ئەو ژنانەی کە بەشداریان لە چالاکیەکەدا کردوە لە هەموو ڕوێکەوە پشتیوانی چالاکیەکە دەکەن، ژنان دەستیان بە خەباتی پاککردنەوە و ئاودانی ئەو دارانە کردوە کە بە تەواوی نەسوتاون.

دارەکانی میوە کە لە دەوروبەری گۆرستانی شەهیدان ڕوێندراون، لە ئەنجامی بۆردومانی سەختی فرۆکەکانی سوپای تورکیاوە سوتاون، ئەو دارانەی بەتەواوی نە سوتاون بەڵام پوکاونەتەوە، بەدەستی ژنان سەر لە نوێ سەوز دەکرێنەوە، ژنان گژ و گیای زیادە و سوتاو پاک دەکەنەوە، ژنان لەسەر شانی خۆیان ئاو دەکێشن و دارەکان ئاو دەدەن."

ئەو ژنانەی کە هەموو کار و خەباتەکان بە هاوبەشی دەکەن، سورن لەسەر چالاکی رایانگەی کە ئەوان بەردوام دەبن لە مانەوەیان لە چالاکی و ڕێگە نادەن کە جارێکیتر گۆرستانی شەهیدانیان وێران بکرێن.

(ش ب)