عەفرین، دایکی ٨ منداڵ بە کوژراوی دۆزرایەوە

12:43

ژنها

عەفرین – لە کانتۆنی عەفرین تەرمی ژنێک لە ماڵەکەی خۆی دۆزرایەوە کە بە یەک گولـلە کوژراوە.

ئەمڕۆ سەر لە بەیانی سەرچاوەیەک لە هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای کوردستان لە کانتۆنی عەفرین ڕایگەیاند: لە گوندی حاجی ئەسکەندەری ناوچەی جندرێس، ژنێکی ٣٥ ساڵان بەناوی رەشا یونس کە دایکی ٨ منداڵە بە کوژراوی لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزراوەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند کە گولـلە لە سەری ژنەکە دراوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە.

تا ئێستا هۆکاری کوژرانی ئەو ژنە نەزانراوە، هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاواش بەدواداچوون بۆ ئەو ڕووداوە دەکەن.

(ش ب)