ژنان کۆنفرانسی شارەوانیەکانی رۆژئاوا هەڵدەسەنگێنن

15:10

ڕوکەن دێرک / ژنها

ڕمێڵان – لە کۆنفرانسی شارەوانیەکانی ڕۆژئاوای کوردستان یاساکانی ژنان تاوتوێکران.

لە ٩-١٠ی ئەم مانگە یەکەمین کۆنفرانسی شارەوانیەکانی ڕۆژئاوای کودستان لە شارۆچکەی ڕمێڵانی کانتۆنی جزیرە بەڕێوەچوو، ژنان مۆری خۆیان لە کۆنفرانسەکەدا و ڕۆڵێکی گرنگیان گێڕا. ژنانی وەک ئەندام بەشداری کۆنفراسەکە بوونە بەو شێوەیە باسیان لە بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکە کرد.

زەهرا بەرەکان،هاوسەرۆکی شارەوانی گەل لە کانتۆنی کۆبانێ سەرنجی ڕاکێشایە سەر گرنگی ڕۆڵی ژنان لە لە کۆنفرانسەکەدا و وتی: "ئێمە وەک ژنانی کانتۆنی کۆبانێ ئامادەی کۆنفراسەکە بووین، ئەم کۆنفرانسە خۆی لە خۆیدا خاوەن گرنگی زۆرە، لە کۆنفرانسەکەدا زیاتر بینیم کە ڕۆڵی ژن گرنگە و بارێکی قورسی لە ئەستۆیە، بەتایبەتیش سیستەمی هاوسەرۆکایەتی هۆکارێکە بۆ ئەوەی ژنان چالاکانەتر بەشداری لە خەباتەکانی شارەوانی بکەن."

ناوبراو وتیشی: "چۆن ژنان پێشەنگی شۆڕشی ڕۆژئاوا بوون ئەوا بەو شێویەش پێشەنگ دەبین لە ڕێکخستن بوون و بونیادنانەوەی کۆمەڵگەدا. بە گشتی دەتوانم بڵێم کۆنفرانس بە شێوەیەکی سەرکەوتوو بەڕێوەچوو، بڕیاری زۆر گرنگیش گیران، هیودارم ئەو کێشانەی هەن بە رێگەی ئەو کۆنفرانسە چارەسەر ببن و لەماوەیەکی کورتدا بتوانین شارەوانیەکانمان بە هێز بکەین."

زۆزان هۆشێ، ئەندامێکیتری کۆنفرانسەکەیە و وتی: "کۆنفرانسەکە سەرکەوتوو بوو، بە گەرم و گوڕیەوە بەڕێوەچوو، هەندێک بڕیار تیا گیراوە کە زۆر پێویست بوون تەنانەت پێویست بوو پێشتر ڕاوەستەیان لەسەر کرا بووایە. لە ١٠% ی بودجەی شارەوانیەکان بۆ پڕۆژەی تایبەت بە ژنان جیا دەکرێتەوە ئەوەش بڕیارێکی گرنگە، چونکە پێویستی ژنان بە پڕۆژەی کارە."

(ش ب)