کچانی دێهاتێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە منداڵی هاوسەرگیریان پێدەکرێت
10:49
ژنها
ناوەندی هەواڵ - دێهاتێکی چکۆلە بە بە ناوی "پسک سۆفلا" کە بە گشتی ٢٣٥٠ کەس تێدا دەژیت و سەر بە شاری خۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تەمەنی منداڵیدا هاوسەرگیری بە کچەکانیان دەکەن.
ئەو دێهاتە بۆ کچان خوێندنگەی ناوەندی لێنیە و ئەوە یەکێک لەم هۆکارانەیە کە کچەکانی ئەم دێهاتە ناچار دەبن بە بێ ویستی خۆیان هاوسەرگیری بکەن، کە هەر ئەو شێوە هاوسەرگیریانە بۆتە هۆی ئەوەی کە خێزانەکان توشی هەڵوەشانەوە ببن و جیاوبوونەوە یاخود تەڵاق بە رێژەیەکی زۆر ڕووبدات.
بە پێی ئامارێکی فەرمی وەزارەتی پەروەردە هەر لەم ساڵەدا لە ٢١٦ خوێندەواری ئەم گوندە، ٩٦ کچ و ١٢٠ کوڕ لە خوێندنگەی سەرەتایی وانەیان خوێندوە، دوای ئەوە کوڕەکان توانیویانە خوێندنیان بەردەوام کەن بەڵام کچەکان نەیاتوانیوە.
بەڕێوەبەری دێهاتەکە کە هۆکاری سەرەکی هاوسەرگیری منداڵی کچی بە نەبوونی خوێندنگە لە قەڵەم داوە و باوەڕی بەوەیە تا ئەو کاتەی کەم و کوڕی مەکتەب چارەسەر نەبێت ئەو دیاردەیە بەردەوام دەبێت .
لە سەر بنەمای داب و نەریتێکی کۆن، کچەکانی دێی پسفک شۆفلا لە تەمەنی ٧ تا ١١ساڵەی مارە دەکرێن و مەلای دێهات بە شەرعی مارەیان دەبڕێ و دوای سێ چوار ساڵان دەچن بۆ ماڵی هاوسەرەکەیان.
بەرپرسی دێهاتەکە هەروەها باس لەم بابەتە دەکا کە دەفتەرخانێکی ڕەسمی لە شاری ورمێ هەیە کە دەتوانن یاسای قەدەغە بوونی هاوسەرگیری لە تەمەنی بچوکدا لە بەر چاو بگرێت.
هاوسەرگیری لە تەمەنی بچوکدا مەترسی لە سەر تەندروستی دەرونی و جەستەیی ئەم کچانە ساز دەکات.
شایانی باسە جگە لە دێهاتی ئاماژە پێکراو، هاوسەر گیری لە دێهاتەکانی دیزەج دیز و عەزاب زۆر باوە عەزاب دێهاتێکە کە چەند حەوتە لەمەو بەر باوکێک کچی خۆی کوشت، سەروەری بیرەوەری کۆن سەبارەت بە خوێندەواری کچان، کاریگەری وەرگرتن دایک و باوکانە لە یەکتر و نەبوونی زانیاری ئایینی و زانستی لە هۆکارەکانی هاوسەرگیری کچانە.
هاوسەرگیری کچی منداڵ لە ئێران ڕۆژ بەڕۆژ لە پەرەسەندن دایە، لەسەر بنەمای یاسای مەدەنی ئێران تەمەنی هاوسەرگیری بۆ کچ ١٣ و بۆ کوڕ ١٥ ساڵ پەسند کراوە. سەرەڕای وەی لە مادەی ١٠٤١ یاسای مەدەنی هاتوە:"مارە بڕینی کچ تا پێش تەمەنی ١٣ ساڵ و کوڕ تا پێش تەمەنی ١٥ ساڵی تەواوی هەتاوی دەتوانێ بە مۆڵەتی دایک و باوک و بە مەرجی دەست نیشانی کردنی دادگایەکی لێهاتوو هەبێ."
س: شەهوندیار
(ش ب)