بەهۆی فشاری خێزانی ژنێکی گەنج هەوڵی خۆکوشتن دەدات
17:17
ژنها
ناوەندی هەوڵ - لەپاڵ گوشارەکانی دەوڵەت و کۆمەڵگا لەسەر ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گوشارەکانی بنەماڵەش بۆسەریان زیاتر دەبێت، ژنێکی گەنجی کورد بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە هەوڵی خۆکوشتنی داوە.
بەپێی زانیاریەکان ژیلا حەمەساڵح تەمەن ٢٣ ساڵان دانشوەر خەڵکی گوندی گوێزە کوێر، لەلایەن بنەماڵەکەیەوە ڕێگەی خوێندنی لێگیراوە و نەیانهێشتووە بخوێنێت، بۆیە لەبەرامبەردا کاردانەوەی توند نیشان دەدات.
بەپێی زانیاریەکانە بڵاو کراوەکان ژیلا لەژێر ئەو گوشارەی بنەماڵەکەی لەسەریان کردوە، هەوڵی خۆکوشتنی داوە و ئێستا تەندروستی لە دۆخێکی خراپ دایە.
ژیلا دانشوەر براوەتە نەخۆشخانەی فەجری شاری مەریوان لەئێستادا لەوێ لەژێر چاودێریی پزشکیدایە.
بەهۆی سیاسەتی پیاوسالاری و داگیرکاری دەوڵەتی ئێران و زاڵبوونی ئەقڵیەتی کۆنەپارێزی نێرسالاری لەسەر کۆمەڵگا، ڕۆژانە هەواڵی زیاتری کوشتن و خۆکوشتنی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبیستین، ئەوەش وەک دیاردەیەک بووەتە هەڕەشەیەکی جدی سەرلە کۆمەڵگا.
(ش ب)