"ئەو سیستەمەی لە باکوری سوریا بەڕێوەدەچێت تا ئێستا نمونەی نەبووە"
09:29
ژنها
ناوەندی هەواڵ - ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات، ڕادەگەیەنێت کە ئەو ئەو سیستەمەی لە باکوری سوریا بەڕێوەدەچێت تا ئێستا لە جیهاندا نمونەی نەبووە، چونکە بە بەشدای هەموو پێکهاتەکان بە بێ جیاوازی بەڕێوەدەچێت، ئەوەش دەبێت هۆکارێک بۆ کۆتایی هاتنی ناکۆکیەکان کە بوونەتە هۆی سەرەکی ئاڵۆزیەکانی ناوچەکە.
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات دەربارەی هەبوونی پرۆژەی فیدراڵی بۆ سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان و هەنگاوەکانیان بەکوێ گەیشتووە بۆ ئاژانسی رۆژنیوزی دوا، ناوبراو سەرەتا سەرەتا باس لە دانوساتن و کۆبوونەوەکانیان دەکات و دەڵێت: "دانوستانن و چاوپێکەوتن مەجلیسی سوریای دیموکرات تا ئێستا لە ئاستی لە ئاستێکی باشدابووە، بە تایبەت لە ئێستادا، کە دۆخی سوریا بەگشتی ڕوو لە گۆڕانە، بۆ نمونە چاوپێکەوتنێک لە نێوان ڕژێمی ئەسەد و تورکیا پێک هات، دەوڵەتی تورکیا لەگەڵ ڕوسیا و ئیسرائیلی-ش ئەم چاوپێکەوتنانەی بووە، سیاسەتی تورکیا کە بە هەر شێوەیەک بتوانێت لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ نزیکایەتی دروست دەکا و لە ئەنجامی ئەم چاوپێکەوتنانەدا سیاسەتی هەڵە دادەمەزرێنێت و ئەم سیاسەتانە هەم بۆ خەڵکی وڵاتانی دراوسێ و هەم بۆ خەڵکی تورکیا کێشە دروست دەکات و دەیخاتە ناو قەیرانێکی قووڵەوە".
ئیلهام ئەحمەد باسی لە ئەنجومەنی سوریای دیموکرات و پرۆژەی فیدراڵی بۆ سوریا کرد و ڕادەگەیەنێت:"ئەنجومەنی سوریای دیموکرات زۆر پێکهاتە و حیزبی سیاسی دەگرێتەوە، هەنگاوە سیاسیەکان بۆ ئەنجومەنی سوریای دیموکرات خەریکن هەڵدێنەوە، لە درێژەدا ئێمە پڕۆژەی سوریای فیدراڵمان بەدەستەوەیە و دەڵێین کە مودێلی سیاسی بۆ داهاتووی سوریا مەرکەزی نەبێت بەڵکو فیدراڵ بێت، هێزە نێودەڵەتیەکان ئەم داخوازیەی ئێمەیان خستە ناو ڕۆژەڤی خۆیان، دەیانوت کە سوریا با مەرکەزی نەبێ بەڵام با ئیداری بێت، بەڵام سیستەمی ناوەندی بۆ داهاتووی سوریا ڕۆژەڤێکی بەربڵاوی دروستکرد و هەموو کەس لە بەرپرسانی ڕژێم تا هەر کەسێکیتر لە بارەی ئەم پڕۆژەیەوە قسەیان دەکرد، پرسیاریان دەکرد کە چۆن بیر لەم پڕۆژەیە دەکەنەوە و چۆن دەتانەوێ ئەم پرۆژەیە پێکبهێنن، ئێمە وەکو مەجلیسی سوریای دیموکرات دەتوانین بڵێین بەم شێوەیە پێکدێت و دانوستانیشی لەم ئاستەدا پێکدێت، لە دواییدا دەتوانین لە بارەی ئەوەوە قسە بکەین کە دیپلۆماسی و پەرڵەمانی ئێمە چۆن بەڕێوەدەچێت و هەر ئەمە لەداهاتوودا دەتوانێت چارەسەریەکی دیموکرات بۆ قەیرانی سوریا بدۆزێتەوە".
هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات لە بەشێکیتری چاوپێکەوتنەکەدا دەڵێت: " کاتێک کە ئەم سیستەمی فیدڕاڵیە بەدی بێت و ڕێگا بە هەر ناوچەیەک بدرێت کە خۆی بەڕێوەببات، باکوری سوریا ببێتە ناوچەیەک کە خۆی بەڕێوەببات، ئەو کات لە چوارچێوەی سیستەمێکی فیدڕاڵ دا دەتوانێت پێوەندی لەگەڵ شام-یش هەبێت، ئەم سیستەمە هەموو ناکۆکیە نەتەوەیەکان و ئایینیەکان لە ناو سوریادا چارەسەر دەکات لەبەر ئەوەی کە خەڵکی هەر ناوچەیەک سیستەمی خۆیان هەڵدەبژێرن و خۆیان بەڕێوەدەبەن، سیستەمی فیدراڵ بە ڕای ئێمە لەم چوارچیوەیەدایە لەبەر ئەوە ئەم مەترسیە کە دەڵێت سیستەمی فیدراڵ سوریا پارچەپارچە دەکات هەموو لە نەزانبوونەوە سەرچاوە دەگرێت، وڵاتانی دەرەوە وەکوو ئێران و تورکیا چون دەزانن سیستەمی فیدڕال چ مەترسیەکە بۆ ئەوان دژایەتی دەکەن، بەڵام وڵاتانی دیکە چۆن بە سیستەمی فیدڕاڵ بەڕێوەدەچن و پارچەپارچەش نەبوون، دەزانن کە ئەم سیستەمە دیموکراتیە، دەبێت بزانین کە سیستەمی فیدراڵی عێراق کە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەردەم باس لە سەربەخۆیی کوردستان دەکات پێوەندی بە سیستەمی فیدڕاڵ کە لە باکوری سوریاوە نیە، کۆمەڵگاکانیش لە باکوری سوریا و باشوری کوردستان جیاوازن، بۆیە ئەم دوو مودێلە زۆر بەیەکەوە جیاوازن".
ئیلهام ئەحمەد دەربارەی جیاوازییەکان لە سیستەمی فیدراڵدا لە باشوری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا باسی لەوەکرد:"سیستەمی فیدڕالی باشوری کوردستان بەتەواوی لەسەر قەومیەت (ئەتنیک) پێکهاتووە، بەڵام لە باکوری سوریا تەنها کوردەکان نین، عەرەب و سوری و ئاشوری و تورکمان و زۆر پێکهاتەی دیکە هەن، ئەو سیستەمەی کە لە باکوری سوریا دەیەوێت بەڕێوەبچێت بڕیارە بە هاوبەشی هەموو پێکهاتەکان بەڕێوەبچێت، بە بەشداری پارتی و ڕێکخراوەکانی هەموو پێکهاتەکان، بۆ پێکهاتنی سیستەمێکی لەم چەشنە دەبێت سیستەمێکی دیموکرات بێت و هەموو پێکهاتەکان لە ئەودا مافی خۆپاراستنی و خۆبەڕێوەبردن و خۆپەروەردەکردنیان هەبێت، ئەگەر بەمشێوەیە بێت هەموو ئەو ناکۆکیانەی کە هۆکاری شەڕ لە ناوچەکەدان لە ناو دەچن، بۆیە ئێمە دەڵێین کە ئەگەر کێشەی سوریا چارەسەریەکی هەبێت سیستەمی فیدڕاڵیە".
لەسەر سیاسەتەکانی تورکیا بەرامبەر سوریا قسەی زیاتری کردو وتی:" تورکیا دەڵێت کە ئەمانە دوو ناسنامەی تورکی و سوریان هەبێت، بەم مەبەستە کە داراییەکانی ئەوان لە وڵاتی سوریا هەموو بە دەوڵەتی تورکیا بگات، بەم شێوەیە دەتوانێت بەشێک لە خاکی سوریا داگیربکات، لە لایەکی دیکەوە دەیەوێت هەموو ئەو کۆچبەرە سوریانە لە ناوچەی نیشتەجێونی کوردەکان جێیگربکات، سیاسەت و پلانێکی لەم چەشنە ناپاک بەڕێوەدەبات تا هاوسەنگی دیمۆگرافیای ناوچەکە تێکبدات و هەروەها چوارچیوەی دیمۆگرافیای سوریاش ئاڵۆز بکات و لە ڕیگای ئەم کارەوە دەست لە سیاسەتی گەلانی سوریا وەربدات".
لەکۆتاییدا ئیلهام ئەحمە، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات، دەڵێت: "ئەو شتەی کە لە باکوری سوریا خەریکە بەڕێوەدەچێت تا ئێستا لە جیهاندا نمونەی نەبووە، تا ئەوان بیانەوێت پلانێک بۆ ئاشتی ناوخۆ دابڕێژن دەبینن کە لەلای ئێمەوە ئاشتی ناوخۆ پێکهاتووە، هەروەها لە بواری پاراستن و ڕێکخستنی کۆمەڵگا و گەل و هەروەها بواری ئابووریەوە کاتێک لەسەری بیر دەکەنەوە دەبینن کە بە شێوازێکی ئیجابی (ئەرێنی) نزیکیەکی زۆرمان پێکەوە هەیە، لەبەر ئەوە دەڵێن ئەگەر چارەسەریەک بۆ قەیرانی سوریا هەبێت پاشان ئەوانیش کارێک لەگەڵ ناوچەی خۆیان دەکەن، ئەوەش دەڵێن کە چارەسەری لە باکوری سوریاوە دەست پێدەکات و پاشان سوریا بەگشتی دەگرێتەوە، لەم بوارانەدا هەڵوێستێکی ئەرێنیان هەیە و هەرچەندە زیاتر لە پڕۆژەکە دەگەن هەڵوێستی ئەرێنیتر دەگرن و ئامادەبونیشیان زۆرتر دەبێت، بۆ نموونە لە بواری کۆچبەرەکاندا ئێمە باسمان کرد و وتمان کە ئەم کۆچبەرانە کە هەڵدێن بێن بۆ لای ئێمە، بەڵام دەبێت یارمەتی یەکتر بدەین پاشان ئێمە دەتوانین ئەوان لە ناوچەی خۆمان بپارێزین، پاشان ئەوان لەم بارەیەوە هەڵوێستی ئەرێنیان بوە و تا ئێستاش لە ئێمە دەپرسن کە چۆن دەتوانین هاوکاری یەکتر بکەین، بۆیە هەرچی زۆرتر لە پڕۆژەکە دەگەن ئامادەبونیشیان بۆ هاوکاری زۆرتر دەبێت".
(ش ب)