ئێران، زیاتر لە %١٧ ی کچان لە ژێر تەمەنی یاسایی هاوسەرگیری دەکەن
09:40
ژنها
ناوەندی هەواڵ - عه‌لی باقرزاده، به‌رپرسی ده‌زگای فێربوونی خوێندن و نووسین و جێگری وه‌زیری په‌روه‌رده دوێنێ سێ شه‌ممه ١٢ی تەمموز رایگه‌یاند كه" هاوسەرگیری خۆێندكاران له ته‌مه‌نی بچو‌وكدا" له هەندێک له پارێزگاكان بوته هۆكاری ئه‌وه خوێندگای تایبه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی كه زه‌واجیان كردووه، بكرێته‌وه.
به پێ راپۆرتێكی هه‌واڵنێری كاری ئێران (ئیلنا)، باقرزاده وتوویه: "هاسەرگیری زووی خوێندكاران له سیستان و به‌لووچستان، هۆرمزگان و ئازه‌ربایجانی غه‌ربی زۆرتر باوه. له لایه‌كی دیكه ئه‌و پارێزگانه‌ی كه زۆرتر كاریگه‌ری عه‌شیری و قه‌ومی خۆیان پاراستووه، زه‌واجی ته‌مه‌نی بچووك زۆرتره له هه‌رێمه‌كانی دیكه".
باقرزاده له‌و بڕوایه‌دایه كه ئەو ئامارە له‌م بابه‌ته‌دا هه‌موو كۆنن و لێكوڵینه‌وه‌ی نۆی پێش نه‌كه‌وتووه. هاوکات پێویستی کردنەوەی خوێندنگەی تایبەت بەو ژنانە دەبینێت کە لە تەمەنی بچوکدا هاوسەرگیریان پێکهێناوە.
به پێ وتەی هەندێک كه‌سی پسپور له‌م بواره‌دا هۆكاری هاوسەرگیری ته‌مه‌نی بچووك بووه‌ته هۆكاری جدی سه‌ره‌كی وازهێنان له خوێندنگە به‌تایبه‌ت له هه‌رێمه سنووری و یا هێندێ قه‌وم دا.
ته‌مه‌نی یاسایی هاوسەرگیری له ئێران‌دا بۆ كچان ١٣ ساڵ و بۆ كوڕ ١٥ ساڵه، به‌ڵام به‌پێ خاڵی بنەڕەتی یاسای مه‌ده‌نی، ئه‌گه‌ر بنه‌مه‌ڵه‌ی كچه‌كه (لێره مه‌به‌ستی باوك یا ئه‌گه‌ر باوك نه‌بوو كه‌سێكی به‌رپرسیاری پیاو له بنه‌ماڵه) به باشی بزانن، ده‌توانن له ته‌مه‌نی سه‌ره‌وه‌ی ١٣ ساڵ به مێردی بده‌ن.
له‌م دوایانه‌دا جێگری بەرەنگاربوونەوە له خه‌ساری كۆمه‌ڵایه‌تی له رێكخراوی بهزیستی ئێران (بۆ داڵدەدان) رایگه‌یاند كه له ئێران‌دا زیاتر ا له ١٧% له كچان له ژێر ١٨ ساڵ و ٣% له ژێر ١٥ ساڵ هاوسەرگیری ده‌كه‌ن.
ساڵی رابردوو شه‌هیندۆخت مولاوه‌ردی، جێگری حه‌سه‌ن رۆحانی له كاروباری ژنان و بنه‌ماڵه‌دا، گوتبووی كه رێژه‌ی (ئاماری) هاوسەرگیری كچان له ژێر ته‌مه‌نی یاسایی له ئێران‌دا جێگای نیگه‌رانیه.
كۆمیته‌ی مافی منداڵان له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووەکان له راپۆرتێكی خۆیدا كه چوار ساڵ به‌ر له ئێستا بڵاو بووه‌ته‌وه، نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به ته‌مه‌نی فه‌رمی هاوسەرگیری له ئێران راگه‌یاند و ئه‌مه‌ش دژ به كۆمسیۆنی مافی منداڵ و بن پێ كردنی مافی منداڵان به‌تایبه‌ت كچان ده‌زانن، چونکە بچووك بوونی ته‌مه‌نی هاوسەرگیری منداڵ ده‌خاته مه‌ترسی هاوسەرگیری زۆره‌ملێ، ته‌مه‌نی بچووك و یا كاتی كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری نێگەتیڤی له سه‌ر مه‌زن بوونی مێشك و جه‌سته هه‌یه.
(ش ب)