پشتیوانی بۆ کەمپینی واژۆ کۆکردنەوە بەدەوامە
09:58
ژنها
قامیشلۆ – کەمپینی واژۆکۆکردنەوە کە لەلایەن ژووری پەیوەندیە دیپلۆماسیەکانی کۆنگرەی ستار، بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە دەستی پێکراوە بەردەوامە.
ژووی پەیوەندیە دیپۆلۆماسیەکانی کۆنگرەی ستار لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری پەکەکە، دەستی بە کەمپینێکی واژۆ کۆکردنەوە کردوە، کەمپینەکە لەلایەن هاوڵاتیانەوە بە گەرمی پشتیوانی لێدەکرێت. هاوکات دوێنێش شاندێکی ئەو دەستپێشخەریە کە پێکهاتبوون لە مەکیە حسۆ، وەلیدە بۆتی جێگری سەرۆکی کۆنگرەی ستار و حەنان عوسمان ئەندامی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵەی نەورۆزی کەلتور و هونەر، بۆ تیشک خستنە سەر هەڵمەتی شکاندنی گۆشەگیری سەردانی دەزگا و رێکخراوەکانیان کرد.
شاندەکە سەردانی ناوەندی ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی(مەسەدە)ی کرد لە شاری قامیشلۆ، دواتر سەردانی ناوەندی گشتی تەڤگەری دیموکراتی(تەڤ- دەم)یان کرد. پاشان سەردانی هەموو دەستەکانی بەڕێوەبەرایەتی سەر بە خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیان کرد. شاندەکە بەسەرپەرشتی وەلیدە بۆتی داوای لە هەموو دەزگا و ڕێکخراوەکان کرد بۆ ئازادکردنی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە پشتگیری کەمپینەکەیان بکەن.
کەمپینی واژۆ کۆکردنەوە لە سەرتاسەری ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە.
(ش ب)