هەڵمەتی نامەی تویتەری بۆ پشتگری کردن لە ئازادی نێرگز موحەمەدی
13:33
ژنها
ناوەندی هەواڵ - دوای تێپەڕ بوونی ١٥ ڕۆژ بەسەر مانگرتن لە خواردنی نێرگز موحەمەدی، بەکاربەرانی ئینتەرنێت لە ناو خۆ و دەرەوەی ئێران بە ناردنی دەیان هەزار توییت، داخوازی ئازادی و پێڕاگەیشتن بە پێداویستێکانی نێرگز موحەمەدیان کرد.
ئەو هەڵمەتە تویتێریە دوای سێ ساعەت ببوو بە یەکێک لە ١٠ترێند جیهانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتێر.
سەرەڕای ئەوەی کە تویتێر لە ئێران فیلتەرە بەڵام بە پێی هەواڵی کەمپینی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ زیاتر لە ٥٩ % ئەو پەیامانە لە لایان کەسانی ناو خۆی ئێرانەوە بووە.
شایانی باسە تەرانە عەلی، دۆستی ئەکتەری بە توانای سینەمای ئێران یەکێک لەو کەسانە بۆ کە بە نوسینی تویتێک پشتگری لەو هەڵمەتەکە کردوە. هەروەها تەقی ڕەحمانی، هاوژینی نێرگز موحەممەدی و چالاکی سیاسی نامەی هاوبەشی ڕێخڕاوەکانی پێنوسی دانیمارک و سوید سەبارەت بە دۆخی نێرگز بڵاوکردۆتەوە کە لەوێ دا ئەو ڕێخراوانە پەرۆشی خۆیان سەبارەت بە بەند کردنی ئەو لە زیندانی تاکە کەسی و مۆڵەت نەدان بۆ پەیوەندی گرتن لەگەڵ منداڵەکانی ڕاگەیاندوە هەروەها بەڵێنیان داە کە دەنگی ئەو زوڵمەی کە بەسەر زیندانانی سیاسی ڕەوا دەکرێ بە دوونیا ڕادەگەیەنین.
(ش ب)