فەیزیە کۆڵەکان، نمونەی دایکێکی تێکۆشەر کە هەرگیز کۆڵی نەداوە
10:01
ژنها
ئامەد - فەیزیە کۆڵەکان، دایکی کوڕێکی شەهید و دوو کوڕی لە زیندان دان، بە هۆی ئەوەی بە شێوەیەکی چالاک بەشداری لە خەباتی ڕێکخستنی بزوتنەوەی ئازادیخوازی دەکات سێ جار ماڵەکەی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەر دەسوتێنرێت.
فەیزیە کۆڵەکان، لەیەکێک لە گوندەکانی فارقین لەدایک بووە ، خاوەنی شەش کوڕ و سێ کچە و کوڕیکیشی شەهیدە ، ئەم ژنە جگە لەوەی منداڵەکانی هەمیشە لە سیاسەتی نەتەوایەتیدا بەشدار بوون خۆشی وەک ژنێكی شۆڕشگێر هەمیشە لە خەبات و تێکۆشیندا بووە، ئێستاش دوو کوڕی زیندانین یەکێک لەوان بەناوی ئەحمەد کۆڵەکان ٢٣ ساڵە زیندانیە ئەوەیتریشی مستەفا کۆڵەکان ٧ ساڵ زیندانیە وە یەکێکە لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی (توهادەر) کەلە ساڵی ١٩٩٥ دامەزراوە بەرگری لە زیندانیان دەکات ، کوڕەکانی ئەو دوان بەشداری شۆڕشی تەڤگەری ئازادی دەبن یەکێکیش لە ئەوان لە ناوشاردا کاری ڕێکخستن دەکات هەر بۆیە ماڵێکی وا شۆڕشگێر ئاسان نیە لەناو دوژمندا بژین بۆیە سێجار ماڵیان دەسوتێنن لە بسمیل ناچار هەڵدێن و لە ئامەد جارێکی کە درێژە بەخەبات دەدەن.
فەیزیە کۆڵەکان، ئەندامی پارتی هەپ دەبێت زیندانیان لە زیندان ماندەگرن بەهۆی ئەو رەفتارە وەحشیانەی لەگەڵیان دەکرێت، بۆیە بنەماڵەکانی زیندانیانیش دەستیان بە مانگرتن کرد ئەویش دایکی سێ لە زیندانیان دەبێت ئەویش ماندەگرێت نزیکی ١٥ رۆژ ماندەگرن تا هەندێک لە مافەکانی زیندانییان دابین دەکەن.
زۆر ڕوودای سەریر لە ژیانی ئەم ژنەدا هەیە بۆ نمونە ( ڕۆژێک لە چالاکی دەبێت جەندرمە ناسنامەکەی لێ وەردەگرن دەڵێن با نەکەوێتە دەستی دوژمن ئەویش دەڵێت وا لەدەستی دوژمندایە بۆ پێتان وایە دوژمن نەیگرتوە،) هەر رۆژێک چالاکی هەبێت ئەم ژنە خۆی لەماڵ ناگرێت دەبێت بەشدار ببێت بەتایبەتی پێشوازی لە تەرمی شەهید وە شەهیدانی ژن هەرچی دەبەنەوە ئامەد ئەو دەیان شوات بەرگەی هەموو زەحمەتیەکانی خۆی دەگرێت بەڵام وەک خۆی دەگێرێتەوە جاری تەرمی شەهیدێکی ژنیان هێنایەوە کە شۆردم کچێکی زۆر جوان و بەهەیبەت بوو زۆر خەفەتم خوار کە باوکی هاتە سەر تەرمەکەی بە کچە شەهیدەکەیی وت: ڕۆڵەگیان یاخوا ڕەنجم حەڵاتت بێت گەردت ئازاد بێت، بە قسەی ئەو باوکە یەک تەزو بەدڵمدا هات، توشی نەخۆشی دڵ دەبێت.
ئەوکاتانەی کە چالاکی نیە لەماڵەوە ملپێچ و جل بە شیش و دەست ڕەنگینی خۆی بۆ هەڤالان دروست دەکات، دەبیت هەموو مانگێک هەقی خەرجی ئەوان بدات، ڕۆژێک ئەحمەدی کوڕی داوای خۆڵی ئامەدی لێدەکات ئەویش بە ئاسایی دەزانێت هەندێک خۆل دەکاتە ناو پەڕۆیەک و بۆی دەبات بەڵام جەندرمەکان ئەوەشیان پێ ڕەوا نابینن بۆیە دەڵێن قەدەغەیە نابیت ئەو خۆڵە ببەیتە ژورەوە و لێی وەردەگرن کە دێتە دەرەوە خۆڵەکە هەڵدەگرێتەوە جەندرمەکان دەلێن چیە خۆڵەکەش دەبەیتەوە دەڵێت ئەی چۆن نایبەم خاکی خۆم بدەم بەتۆ؟ بۆ جاری داهات و پەتاتە دەکڕێت و تەڕیان دەکات و جوان لەخۆڵەکەی دەدات تا پەتاتەکان خۆڵاوی دەبن ئینجا دەیبات بۆ زیندان زیندانیان زۆر خۆشحاڵ دەبن کە خۆڵەکە دەگاتە دەستیان.
(ش ب)