کەریمە کولتەر ٤٧ ڕۆژە چاوەڕوانی خورشیدە
12:12
ساریا گۆزئۆغلو / ژنها
شرناخ – کەریمە کولتەر، ماوەی ٤٧ ڕۆژە بە کراسی شینی ئاسمانی چاوەڕوانی خورشیدی کوڕیەتی.
٤٧ ڕۆژ لەمەوبەر خورشید کولتەر لە شاری شرناخ بێ سەرو شوێن کراوە، دایکی خورشید دەڵێت: "کاتێک کوڕەکەمیان بێ سەروشوێن کرد، ئەو کراسە شینەم لە بەر بوو تا کوڕەکەم نەگەڕێتەوە ئەو جلانەم دانەکەنم."
وەک چۆن خەیریە هوداڤەردی، کە بەرخۆدێرانی فەرقینی بەتەنیا نەهێشت و بۆ دەنیز و ئاندۆک بگەڕێنێتەوە ژیانی خۆی خستە نێو مەترسی، وەک فاتمە ئاتەش ٥٥ ساڵان لە ناوچەی سور تا دواین سات لەگەڵ شەرڤانان مایەوە، وەک هەموو ئەو ژنانەی بە ڕۆحێکی مەزنەوە خاوەنداریان لە مێژووی خۆیان کرد، کەریمە کولتەریش بە هەڵوێستی خۆی هێز بە هەموو خەڵکی شارەکەی دەدات. بە کراسی شینی ئاسمانی کە نیشانەی خەمگینیەو بە لەچکی سپی کە سمبۆلی ئاشتی سەرجەم دایکانی کوردە، چاوەڕوانی خورشیدە.
بە بێ وەستان وەڵامی هەموو ئەو کەسانە دەداتەوە کە پێی دەڵێن بۆچی جلەکانت ناگۆڕیت. پێیان دەڵێت: "تاوەکو خورشیدی کوڕم نەبینم هەر ئەو کراسەم لە بەر دەبێت." ئەو وتانەی دایکێکی چاو لە ڕێگا هیوا، زانایی، ئیرادەی و باوەڕی ژنی کورد پیشان دەدەن."
(ش ب)