"سەرەڕای هەموو ئەشکەنجەکانیش خەیری خۆڕاگری دەنواند"
15:50
ئۆیکو دلارا کەسکین / ژنها
ئەستەنبۆل – خەیری دورمووش کە لە بەرخۆدانی زیندانی ئامەد گیانی بەختکرد، دەڵێت: سەرەڕای ئەوەی بوونی خۆم لە پێناو ئەو دۆزە فیدا کردوە، بەڵام لەبەر ئەوەی نەمتوانی هەموو ئەرکەکانم بەرامبەر بە گەلەکەم بەجێبێنم، لەسەر کێڵی گۆڕم بنوسن 'قەرزباری گەلەکەم بووم'. خوشکی خەیری باسی لە منداڵی، ژیان و تێکۆشانی کرد.
کادرە پێشەنگەکانی پەکەکە، لە زیندانی ئامەد لە بەرامبەر هەموو ڕەفتارە دوور لە مرۆڤایەتیەکانی ناو زیندان مێژووی بەرخۆدانیان نوسیوە. دوا بەدوای چالاکی مەزڵوم دۆغان لە ٢١ی ئاداری ١٩٨٢، هەر یەک لە فەرهاد کورتایی، ئەشرەف ئانیک، نەجمی ئۆنەر و مەحمود زەنگین لە ناو زیندانی ئامەد جەستەی خۆیان دایە بەر ئاگر و چالاکیان ئەنجامدا، بەڵام سەخترین ئەشکەنجەی دوور لە مرۆڤایەتی لەلایەن بەرپرسی گرتوخانە(ئەسەد ئۆکتای یەڵدرم) بە هەموو شێوەیەک بەردەوام بوو.
دوای ئەوەی کردەوە نامرۆڤانەکان بە هەموو شێوەیەک بەردەوام بوون، محهمهد خهیری دورمووش، ئهندامی کۆمیتهی ناوهندی پهکهکه له بهرواری ١٤ی تهموزی ١٩٨٢ دا له دانیشتنی دادگایهکی سهربازیدا، باسی له ئهشکهنجه نامرۆڤییهکانی ناو زیندانی ئامهد کرد و بڕیاری بهرخۆدانی ١٤ی تهموزی ئاشکراکرد. بهدوای ئەودا، کهمال پیر، عاکیف یڵماز، عهلی چیچهک، مستهفا قهرهسوو و بهدرهدین کاڤاک بهشداری مانگرتنی تا مردن بوون. له ئهنجامی ئهو چالاکییهدا کهمال پیر له٧ی ئهیلول گیانی بهختکرد، خهیری دورمووش له١٣ی ئهیلول، عاکیف یڵماز ١٥ی ئهیلول و عهلی چیچهک له ١٧ی ئهیلول گیانیان بهختکرد. دوای بهرخۆدانی ١٤ی تهموز ، خهیری دورموش وهسیهتی کردبوو، لهسهر گۆڕەکەی بنوسرێت، "قهرزداری گهلهکهم بووم".
لە ٣٤مین ساڵرۆژی ئەو بەرخۆدانیە زەکیەی خوشکی خەیری دورمووش باس لە کەسایەتی برای دەکات.
زەکیەی خوشکی سەرەتا بەو شێوەیە باسی لە منداڵی براکەی کرد: "کاتێک لەگەڵ دایکم چووین بۆ دکتۆر وەرگێری زمانمان دەکرد لە نێوان دایکم دکتۆردا، بۆیە خەیری حەزی کرد ببێتە دکتۆر، ئەو کات منداڵ بووین، دەیوت؛ حەزدەکەم لە زمانی دایکانەوە نەخۆشیەکانیان بزانم، زۆر حەزی دەکرد هەموو شتێک بزانێت بەتایبەتیش لەسەر ژیانی گوندنشینی کوردان، دەیویست گوێ لە کێشەکانی خەڵکی بگرێت و هاوکاریان بکات."
زەکیە باسی لەوەش کرد کاتێک خەیری دەچێتە قۆناغی ناوەندی، یەکێک لە نوسینەکانی پیشانی مامۆستاکەی دەدات، ئەو کات مامۆستا پرسیاری لێدەکات چۆن ئەمانەت نوسیوە؟ خەیری لەوەڵامی دا دەڵێت؛ ئەو شتانەی بەچاوی خۆم بینیومن نوسیومن. هەروەها وتیشی: "خەیری زۆر حەز لە خوێندنەوەی کتێب بوو، تەنیا لەسەر بابەتێک نا بەڵکو هەموو شتێکی دەخوێندەوە، سەرەڕای ئەوەی فشاری زۆر هەبوو لەسەر کتێب خوێندەوە و دەسکەوتنی جۆرە کتێبێک، بەڵام خەیری دەیدۆزینەوە و دەیخوێندنەوە."
زەکیە بەو شێوەیە درێژەی بە گێڕانەوەکانی دا: "ڕۆژێک خەیری گەڕایەوە ماڵ پێی وتین؛ 'چیتر ناخوێنم خەڵک پێویستی پێمانە'، ئەو کات لە بەشی پزیشکی دەیخوێند و وازی لێی هێنا."
زەکیە باسی لەو کاتە کرد کە خەیری دورموش لە زیندانی ئامەدا بووە و زۆر بە کەمی چاویان پێکەوتوە، ناوبرا وتیشی: "زۆر نەماندەتوانی قسە بکەین، چونکە قسەکردنیش قەدەغە بوو، تەنیا بەچاو پێم دەوت 'تۆ باشیت'، 'پارەم هێناوە'، ئەوەندەم دەوت، دەمەویست لەگەڵی بمێنمەوە، زۆربەی ئەو شتانەی دەمانەویست بیڵێین دەبوو بە حەسرەتێک لەدڵماندا. زۆر کەس هەبوون حەقیان نەدەکرد ئاوایان لێبکرێت، کاتێک دەڵێن دیاربەکر زیندانم بە خەیاڵا دێت لەگەڵ دڕندایەتی."
زەکیە وتیشی: دایکم ماوەی ساڵێک و نیو نەیتوانی چاوی بە خەیری بکەوێت، کاتێکیش، لە سەردانەکانماندا ڕووبەڕووی زەحمەتی زۆر دەبووینەوە، بەڵام هەر جارێکیش کە خەیریمان دەبینی سەرەڕای هەموو ئەو ئەشکەنجەی لێی دەکرا، لەسەر پێی دیار بوو خۆڕاگری دەنواند و دەمانزانی کە ملکەچ نابێت."
زەکیە دورموش لە کۆتایشدا وتی: "هەر ساڵێک ١٤ی تەمموز دێت برینەکانمان دەکولێنەوە، چونکە هێشتاش ئەو ئازەر و زەحمەتیانە دەبینین کە لە ساڵانی هەشتاکان هەبوو. باش دەزانین کێ کۆتایی بە مێزی دانوستانەکان هێنا، لەلایەک دەڵێین برایەتی، بەڵام یەکتری دەکوژن، دەبێت پێکەوە بوون بونیاد بنێین، ببین بە گەلێک یەکتری بژیێنین، ئەگەر وا بکەین جارێکیتر کارەساتی وەک سور و جزیر ڕوونادەن."
(ش ب)