دوو ڕۆژنامەوان لە منبج بریندار بوون
17:40
تەمموز
14
/ 2016
ژنها
منبج - پەیامنێرێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA) و پەیامنێرێکی تەلەفزیۆنی ڕووناهی له کاتێکدا، که هەواڵەکانی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی منبیج-یان دهگواستهوه، لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا بریندار بوون.
کەنداڵ جودی، پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA) و مستەفا مەحمود پەیامنێری تەلەفیزیۆنی ڕووناهی، دوێنێ، لهکاتێکدا، که دەیانویست هەواڵی ڕزگارکردنی چوارڕێیانی سەبع بەحرات لە دەست چەتەکانی داعش ڕابگەیەنن لە ئەنجامی تەقینەوەیەکدا برینداربوون.
داوی تهقینهوکه، دەستبەجێ جودی و مەحمود رهوانهی نەخۆشخانەی کۆبانێ کران و پاش دەرمانی سەرەتایی مەحمودیان گەیانده قامیشلۆ.
(ش ب)