فەرەنسا، لە هێرشێکدا ٨٤ کەس گیانیان لەدەستدا
09:45
ژنها
فەرەنسا- له کاتی گێڕانی ئاهه‌نگی نه‌ته‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌شاری نیس له‌باشوری ئه‌و وڵاته ، بارهه‌ڵگرێک خۆی ده‌کات به‌ناو هاوڵاتیاندا و خۆی ده‌ته‌قێنیته‌وه.
شه‌وی رابردوو، کاتژمێر ١١:٢٠ خوله‌ک، له‌کاتێکدا خه‌ڵک له‌شاری نیسی باشوری فه‌ره‌نسا سه‌رقاڵی ئاهه‌نگگێڕانی نه‌ته‌وه‌یی بوون بارهه‌ڵگرێک خۆی کرد به ناو ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگه‌که‌دا .
شۆفێری بارهه‌ڵگره‌که دوای ئه‌وه‌ی بارهه‌ڵگره‌که‌ی به‌ئاڕاسته‌ی خه‌ڵکه‌که‌دا ره‌وانه کردوه، خۆی هه‌ڵداوه‌و ته‌قه‌ی له‌هاوڵاتیان کردووه و به‌و هۆیه‌شه‌وه به‌پێی دواین ئامار ٨٤ که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به سه‌دان که‌سیش برینداربوون.
دادوه‌ری کۆماریی شاری نیس که له‌رێگای ته‌له‌فۆنه‌وه به‌شداری به‌رنامه‌یه‌کی I-TELE بوو، رایگه‌یاند که لایه‌نی که‌م ٦٠ که‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ی هێرشکه‌ره‌که هیچ راگه‌یه‌ندراوێک بڵاو نه‌کراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ده‌وترێت، که له‌کاتی گولـله‌بارانکردندا به ته‌قه‌ی پۆلیس کوژراوه.
جێگای ئاماژه‌یه، فه‌ره‌نسا له‌به‌ر باری ئه‌منی دوێنێ سه‌فیره‌کانی له تورکیا کشانده‌وه.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه عومه‌ر چه‌لیک، وه‌زیری ئاکه‌په له یه‌کێتی ئه‌وروپا لێدوانی دا و وتی:" ئاسایشی پاریس وه‌ک ئاسایشی ئه‌نقه‌ره‌یه" و به‌جۆرێک هه‌ڕه‌شه‌ی له فه‌ره‌نسا کرد.
پیشتریش ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیا، به‌هه‌مان شێوه هه‌ره‌شه‌ی کردبوو، پاش هه‌ره‌شه‌کانی ئه‌ردۆغان له برۆکسل-ی پایته‌ختی به‌لجیکا له مانگی ئازاردا هێرش ئه‌نجامدرا و به‌و هۆیه‌وه به ده‌یان که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
(ش ب)