هیندستان، ژنانی کرێکاری چای خۆیان بەڕێکخستن دەکەن

12:26

ژنها

ناوەندی هەواڵ – ئەو ژنانەی لە هیندستان چای کۆدەکەنەوە لە بەرامبەر داهاتی کەم و کاتژمێری زۆری کار، بە ڕێگەی کاری هەرەوەزی خۆیان بەڕێکخستن دەکەن، ژنان ڕایدەگەیەنن: "ئێمە کۆیلە نین، پێویستیمان بە ژیانێکی بە شکۆیە، بۆ بەدەستهێنانی مافەکانمان خۆمان بەرێکخستن دەکەین."

بە گوێرەی هەواڵی (Npr.org) کرێکارانی چای چنین لە هەرێمی کاربەلای هیندستان بە داهاتێکی کەم کار دەکەن. ژنان لە کۆمپانیای (کەنعان دەڤان هیلس پلانشۆنیس) لە هەلومەرجێکی سەختی ژیان دەژین و لە بەرامبەر داهاتێکی کەم و کاتێکی زۆر کار دەکەن. لە ساڵێکدا ٥٠ ملیۆن بەرهەمی چایی هەیە، بەڵام داهاتی ئەوان ڕۆژانە تەنها سێ دۆلارە.

یەکێک لەو ژنانە راژەشواری(٤٥)ساڵانەیە، رادەگەیەنێت: "١٩ ساڵە کرێکاری چایی چنین دەکەم، ڕۆژانە تەنیا سێ دۆلار وەردەگرین کرێیەکی زۆر کەمە و بەشی بژێوی ژیانمان ناکات. بۆیە وەک ژنان بڕیارمان داوە بە یەکەوە هەڵوێستی خۆمان دیار بکەین و کاری هەرەوزی بە بنەما بگرین."

لیس سۆنی (٤٨) ساڵان، سەرۆکی گروپەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوان تا ئێوارە لە بەر گەرما کار دەکەن، هەروەها دەڵێت: نیوەی موچەکەمان بڕاوە، ئێمە کۆیلە نین، پێویستیمان بە ژیانێکی بە شکۆ و سەربەرزانەیە ئێمە بۆ ئەوە کار ناکەین خۆمان تیا بچین و هیچمان دەست نەکەوێت. زۆر بەداخەوە منداڵەکانم توانای خوێندنیان نەبوو، بۆیە بڕیارمان داوە بە ڕێکخستنی ژنان داوای مافی کارکردن بکەین."

ژنان بڕیاریان داوە گەر مافەکانیان دەستەبەر نەکرێن ئەوا مان لە خواردن بگرن.

(ش ب)