لێدوانی هاوبەشی چالاکوانان لەسەر مانگرتنی نێرگز موحەمەدی

13:41

ژنها

ناوەندی هەواڵ - بەشێک لە چالاکانی مافی مرۆڤ و چالاکوانانی مەدەنی ناو خۆی ئێران سەبارەت بە مانگرتن لە خواردنی نێرگز مووحەممەدی لێدوانێکی هاوبەشیان ڕاگەیاند.

چالاکوانان داوا لە کاربەدەستانی ئێران دەکەن کە هەرچی زووە چاو بە بڕیارە یاساییەکانی خۆیان دابخشێننەوە و هاوکات وێڕای ڕێزگرتن لە هەڵوێستی نێرگز موحەمەدی داواش لە ناوبراو دەکەن کۆتایی بە مانگرتن بێنێت.

لێدوانی هاوبەشی چالاکوانان بەو شێوەیەیە:

نێرگز موحەممەدی، چالاکی ناسراوی مافی مرۆڤ لە ئێران و چالاکی هەڵمەتی کۆتایی هێنانی هەنگاو بە هەنگاوی سێدارە (لگام)، بە هۆی دووری لە منداڵەکانی کە لە دەرەوەی وڵاتن و بێ بەش بوون لە پەیوەندی لە ڕێگای تەلەفۆنەوە لە رۆژی دووشەممە ٢٧ حوزیرانی ٢٠١٦ لە ناو زیندان مانگرتن لە خواردنی ڕاگەیاند. بەداخەوەی بەرپرسانی بەندیخانە و هەروەها بەرپرسانی دادوەری ڕێگری لە پەوەندی گرتن لەگەڵ منداڵەکانی دەکەن.

لەو دواییانە دا نێرگز مووحەممەدی تەنیا بە بیانووی چالاکایەتی مافی مرۆڤ ١٠ ساڵیان سزای دووپاتە کراویان بەسەر دا دابڕیوە لە کاتێک دا ئەو بە هۆی نالەبار بوونی باری تەندروستی کە تا ئێستا بەرپرسانی بەندیخانە گرنگیان پێ نەداوە، پێویستە حوکمی ڕزگاری بدرێتێ. بە لەبەر چاویت گرتنی ئەو بارەدۆخە نادادوەرانە لە بواری نالەباری باری تەندروستی و دوور بوون لە منداڵەکانی ئێستا ئەو زیندانیە زیاتر لە دوو حەفتەیە دەستی لە خواردن کێشاوە و مانی گرتووە کە بارودۆخی ئەو لەوەی کە هەیە سەختری دەکات.

ئێمە ئەو چەشنە سزادانانە کە سزدانێکی سیاسیە و بەرپرسانی زیندان نکۆڵی لێدەکەن، بە پێچەوانەی دەقی یاسای ئەساسی دەزانین کە لە سەر خۆی و ئازادی قەڵەم، بیرۆکە و دەربڕینی بۆچوون و هەروەها ئازادی خۆ پیشاندان و ناڕەزایەتی دەڕبڕین بەبێ سیلاح ڕەوا ناسراوە.

ئێمە لە بەرپرسان و دەساڵاتدارانی حکومیمان دەوێ کە لە زووترین کات دا بە هەرچەشنە شیکردنەوەی هەڵەی دەقی یاسای ناوبراو کۆتایی بێنن و چیتر نمونەی پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ زیاد نەکەن. لە ئێستا دا پێویستە کە ئەوان سەرنج بدەن بە بارودۆخی نالەباری نێرگز موحەممەدی و داواکاریەکانی سەبارەت بە پەیوەندی گرتن دەگەل منداڵەکانی جێ بە جێ بکەن.

هەروەها وێڕای ڕێزگرتن لە بەرخۆدانی نێرگز مووحەممەدی داوامان لێی هەیە کە سەرەڕایی بارودۆخی داسەپاندراو بەسەر ئەو دا کۆتایی بە مانگرتنی خۆی لە خواردن بێنێ ببێتە هۆی ئارامی بنەماڵە، منداڵەکانی و خۆشەیستەکانی.
١٤ جولای ٢٠١٦
ئەحمەد ئەحمەد پوور
بابەک ئەحمەدی
جەعفەر پەناهی
گیتی پوورفازل
عەلی ڕەزا جەباری
فەریبۆرزی ڕەئیس دانا
نەسرین ستوودە
مەنسوور فەرەجی
ئەسغەر فەرهادی
فەریدە موراد خانی
عەبدووللە مورادی
ئیسماعیل موفتی زادە
محەممەد مەلکی
محەممەد نوری زاد

(ش ب)