ئەنقەرە، زیاتر لە٤٢ کەس کوژراون، دەوترێت لەناویاندا پەڕلەمانتارێکیش هەیە
09:20
ژنها
ئەنقەرە - لە ئاکامی هەوڵدانەکان بۆ کودەتا لە تورکیا تا ئێستا زیاتر لە ٤٢کەس کوژراون، سەرچاوەیەکیش ڕایگەیاندوە کە زیاتر لە ١٠٠ بریندار گەیاندراونەتە نەخۆشخانە و لەناو کوژراوەکاندا تەرمی پەرلەمانتارێکیش هەیە.
بەپێی لێدوانی دۆزگەری ئستەمبوڵ ئەو ٤٢ کەسە بە گولـلە و بۆردومانی ئاسمانی کوژراون، بەڵام سەرچاوەکانی دیکە ڕادەگەیەنن کە ژمارەی کوژراوەکان زۆر زیاترە، بەتایبەت لە دەوروبەری سەرفەرمانداری گشتی سوپا و دەزگای ئاسایشی گشتی (میت) تەرمێکی زۆر کەوتوون.
هاوکات سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی حەیدەر پاشاوە شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند: زیاتر لە ١٠٠ بریندار گەیاندراونەتە نەخۆشخانەو لەناو کوژراوەکانیش تەرمی پەرلەمانتارێک هەیە.
تائێستا فڕۆکەکانی ئێف ١٧ ی سوپای تورک کۆشکی سەرۆک کۆماری لەناوچەی بەش تەپەی ئەنقەرە بۆردومان دەکەن و دوو موشەک لە دەوروبەری کۆشک دراوە.
بەپێی زانیاریەکان موشەکێک لەو شوێنە دراوە کە خۆپێشاندانی لایەنگرانی ئەردۆغانی لێ بووە و زۆر کەس کوژراو و برینداربوون.
یەکینەکانی سوپا کەلەهەوڵی سەرخستنی کودەتاکەن، بە هەلیکۆپتەری کۆبرا بۆردومانی سەرفەرمانداری گشتی دەکەن و پۆلیس و تیمە تایبەتیەکانی ئاکەپەش لە زەویەوە وەڵامی کۆپتەرەکانیان داوەتەوە.
(ش ب)