سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا رزگار کرا

09:22

ژنها

ئەنقەرە - خولوسی ئاكار، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای‌ توركیا كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ئۆپه‌راسیۆنێكدا ئازادكرا، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ به‌بارمته‌ گیرا له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌ی‌ كوده‌تایان راگه‌یاند.

خولوسی ئاكار سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای‌ توركیا، له‌رێی‌ ئه‌نجامدانی‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی‌ سه‌ربازییه‌وه‌ له‌ ئۆپراسیۆنێکی زەمینیدا، توانراوه‌ له‌بارمته‌یی‌ ئازادبكرێت.

سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای‌ توركیا، دره‌نگانی‌ شه‌وی‌ رابردوو له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنی‌ كوده‌تا، له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرا كه‌ هه‌وڵه‌كه‌یان ده‌ستپێكرد‌و تاوه‌كو به‌ریانی‌ ئه‌مڕۆ، چاره‌نووسی‌ نادیار بوو.

به‌یانی‌ ئه‌مڕۆ‌و پێش ئاشكرابوونی‌ هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر سه‌رۆكی‌ ئه‌ركانی‌ سوپا، بینالی‌ یڵدرم، سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا جه‌نه‌راڵ ئومیت دونداری، بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌ركان به‌وه‌كاله‌ت دیاریكرد.

دره‌نگانی‌ شه‌وی‌ رابردوو، ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی‌ باڵای‌ سه‌ربازی‌ توركیا كوده‌تای‌ سه‌ربازییان به‌ناوی‌ ئه‌ركانی‌ سوپاوه‌ له‌و وڵاته‌ راگه‌یاند‌و له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی‌ ته‌واوی‌ جومگه‌كانی‌ ده‌سه‌ڵات له‌توركیا، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی‌ ئه‌ردۆغان روبه‌ڕویان بوونه‌وه‌‌و تائێستاش بارگرژییه‌كان له‌و وڵاته‌ له‌وپه‌ڕی‌ ئاڵۆزیدایه‌.

(ش ب)