شارەوانی ئاویان بۆ دابین دەکات، لە ئەنقەرە ئەڵاهوئەکبەر بەرز دەبێتەوە
15:11
ژنها
ئەنقەرە- شارەوانی گەورەی ئەنقەرە، ئاو بەسەر ئەو جەماوەرە دابەش دەکات کە لەسەر بانگەوازی ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا دەستیان کردوە بە خۆپیشاندان. ئاپۆڕا کە گومانیان لێدەکرێت هێزێکی تایبەتی ئەردۆغان بێت، بە دەنگی بەرز هاوار دەکەن (تەکبیر، ئەڵاهوئەکبەر).
دوا ئەوەی دره‌نگانی شه‌وی رابردوو ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی سه‌ربازی به‌ناوی سوپای توركیاوه كوده‌تا له‌وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند، به‌ڵام دوای ئەوەی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمار داوای لە لایەنگرانی کرد بڕژێنە شەقام، ژمارەیەکی زۆر خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و ڕژانە شەقامەکان. ئەو کەسانە هێرشی سەر سەربازان و ڕاگەیاندنکاران دەکەن.
به‌پێی دواین ئامار، له ده‌ستپێکی کوده‌تاکه‌ی شه‌وی رابردووی سوپای تورکیاوه هه‌تا ئێستا ١٩٤ که‌س کوژراون، که ٤٧ که‌سیان مه‌ده‌نین. هه‌روه‌ها هه‌زار و٥٦٣ سه‌رباز ده‌ستگیرکراون و هەزار و ١٥٤ کەس-یش برینداربوون.
شارەوانی گەورەی ئەنقەرەش بۆ ئەوەی خۆپیشاندەران بەردەوام بن، ئاویان بەسەر دابەش دەکات.
هاوکات خۆپیشاندەران بە وتنەوەی تەکبیری "ئەڵاهو ئەکبەر" هێرش دەکەن هەرچیەکیان دەسکەوێت دەسوتێنن و دەشکێنن. لە سندوقی تەکسیێکدا نوسینێک دۆزراوەتەوە کە لەسەری نوسراوە (پاپای پەنسیلڤانیا ناتوانێت ئیسلامیەت هەڵوەشێنێتەوە).
(ش ب)