یەژاستار، یادی زنارین سەرحەد بەرز ڕادەگرێت

14:29

ژنها

ناوەندی هەواڵ – فەرماندیی بڕیارگەی ناوەندی (یەژاستار) یادی گەریلای گیانبەختکردوو زیلان سەرحەد بەرز ڕادەگرێت.

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی یەکینەکانی ژنانی ئازاد(یەژاستار) یادی ژنە گەریلا گولەر یارجی ناسراو بە (زنارین سەرحەد) بەرز ڕادەگرێت و ڕادەگەیەنێت: "ئەو بەرخۆدانەی لە سور، جزیرە، نوسەیبین، هەزەخ و سلۆپیە تۆمار کرا، ئەنجامی ڕۆحێکی فیدایی بوو، قارەمانان بە هەڵوێستی بوێرانەی خۆیان پەیوەستبوون و دڵسۆزی خۆیان بە گەلی کورد و عەبدوڵا ئۆجالانی ڕێبەری گەلی کورد پیشانداوە."

یەژاستار لە بەشێکیتری لێدوانەکەیدا ڕادەگەیەنێت: "تێکۆشانی زنارین و هاوڕێکانی نیشانەی ئەوەیە کە گەریلاکانی ئازادی کوردستان بەردەوامن لە تێکۆشان و بە ئاسانی لەناو ناچن. زنارین لەژێر کاریگەری بەرخۆدانی گەلی زیلان و بە هەستی نیشتیمان پەروەری پەیوەندی بە بزوتنەوەی ئازادیخوازی گەلی کورد کرد. زنارین هەر لە منداڵیەوە ڕووی ڕاستی دوژمنان دەبینێت و لە ساڵی ١٩٩٨ بەشداری ناو تێکۆشان دەبێت."

لە بەردەوامی لێدوانەکەیدا ناوەندی بڕیارگەی یەژاستار هاتوە: "لەو ڕۆژەی زنارین دەستی بە تێکۆشان کرد تا ساتەوەختی شەهید بوونی، بە بێ دوودڵی، بە بیرو باوەڕیەکی مەزن ئەرکەکانی بەجێهێنا. دڵسۆزی ئەو بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ هەمیشە پاڵنەری بووە تا سەختترین گۆڕەپان بۆ تێکۆشان هەڵبژێرێت، لە باکوری کوردستان لە چیاکانی دێرسم و ئامەد هەمیشە ڕۆڵی پێشەنگی دەگێڕا لە گەریلایەکی نوێخواز بەسەرکەوتووی ئەرکەکانی بە ئەنجام دەگەیاند. زنارین وەک فەرماندەیەکی ژن لە ناو یەژاستار لە ناو شەڕدا ئەزمونی زۆری بەدەست هێناو و نمونەی فیداکاری و فەرماندەیەکی سەرکەوتوو بوو."

فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی یەکینەکانی ژنانی ئازاد(یەژا-ستار)، لە کۆتایشدا ڕادەگەیەنێت: لەسەر ئەو بنەمایە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی و هەڤاڵانی و گەلی کورد دەکەین، ئێمە بە دڵسۆزی یادی شەهیدانمان دەکەینەوە و بۆ هەمیشە زیندوو هێشتنەوەی یادی پیرۆزیان تێکۆشانی خۆمان مەزنتر دەکەین.

گەریلا و فەرماندەی یەژاستار، گولەر یارجی، ناسراو بە (زنارین سەرحەد)، لە بەرخۆدانی ناوچەی سوری ئامەد گیانی بەخت کرد.

(ش ب)