١٨ شەرڤانی نوێ بەشداری ریزەکانی YPJ بوون
12:47
ژنها
سەرێکانی – ١٨ ژنی گەنج لە شارۆچکەی سەرێکانی سەر بەکانتۆنی جزیرە دوای بینینی خولێکی پەروەردە بەشداریان لە ڕیزەکانی شەرڤانانی یەکینەکانی پاراستینی ژنان کرد.
لە ئاکادیمیای شەهید شیلان پاش تێپەڕ بوونی سێ مانگ، خولی پەروەردەیی فیکری و سەربازی بەناوی خولی شەهید سارا کۆتایی هات و ١٨ ژنی گەنجی کوردو عەرەب پەیوەستی ڕیزی یەکینەکانی پاراستنی ژنان YPJ بوون.
خولەکە بە مەراسیمێکی سەربازی کۆتایی هات.
دیلان کۆبانێ، فەرماندی یەکینەکانی پاراستنی ژنان بەشداری لە مەراسیمەکەدا کرد و وتەیەکی پێشەکەش کرد، دیلان سەرەتا هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی بیرهێنایەوە و ئەو خولەی پەروەردەی بە چانسێکی گرنگ هەڵسەنگاند. ناوبراو لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: "هەرشتێکیان لەدەست بێت بۆ شۆڕشی ڕۆژئاو دەیەکەن و بەڵێنی بەردەوام کردنی ڕێگەی گیانبەختکردوانی دووپات کردەوە."
مەراسیمەکە دوای سوێندخواردن بە گێڕانی شایی و ئاهەنگ و وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.
(ش ب)