دوای وتنی "هەمووتان تیرۆرستن" سورمەیەیان کوشت

15:16

ژنها

جۆلەمێرگ - لەبەردەوامی هێرش و کۆمەڵکوژیەکانیان لە کوردستان، چەتەکانی چەکدارەکانی ئاکەپە ژنێکی دیکەی کورد شەهید دەکەن.

چەتە چەکدارەکانی ئاکەپە لە شارۆچکەی خرڤاتی سەربەناوچەی گەڤەری شاری جۆلەمێرگ-ی باکوری کوردستان، دوای ئەوەی لەلایەن فەرماندەکەیانەوە فەرمانیان پێدەکرێت و پێی دەڵێن "هەمووتان تیرۆرستن"دەستڕێژی گولـلەیان لە ژنێکی کورد بەناوی سورممەی ئینجە تەمەن ٥٥ ساڵان کردووە و شەهیدیان کردوە.

بە گوێرەی گێڕانەوەی کوڕەکەی، سورممەیە لەکاتێکدا کوڕەکەی لە کێڵگە بووە و بەنیاز بووە خواردنی بۆ بەرێت و لەگەڵ دایکی لە ڕێگادا لەلایەن چەتەکانی ئاکەپەوە تەقەی لێکراوە، لەگەڵ ئەوەی هاوژینەکەی بەهانایەوەی چووە و گەیاندویەتیە نەخۆشخانە، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە نەتوانراوە ڕزگار بکریت و شەهید بووە، تائێستا هۆکاری شەهیدکردنی سورممەیە نەزانراوە.

ئیسماعیل-ی کوڕی سورمیە لەبارەی ڕووداوەکە وتی: " سەربازان باش ئێمەیان دەبینی، لە نێوانمان هەرە زیاد ٢٠ مەترە هەبوو، بێ ئەوەی هیچ شتێک بڵێن یەکسەر ئێمەیان گولـلەباران کرد، لەگەڵ یەکەم دەستڕێژ دایکم کەوتۆتە سەر زەوی. نزیکەی ٥ خولەک ناوچەیەکان گولـلەباران کرد. دوای هەرچەند وتمان بریندار هەیە بێ ئەوەی هیچ ئاوڕێک لە دوای خۆیان بدەنەوە ڕۆشتن."

شایانی بیرهێنانەوەیە لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا هێزە چەکدارە چەتەکانی سەربە ئەردۆغان زیاتر لە ١٠٠ ژنی کوردیان لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی کوردستان شەهیدکردووە، دوو هەفتە بەرلەئێستاش بەمەبەستی زیاتر دەست ئاوەڵاکردنی چەکدارەکان بۆ تیرۆرکردنی هاوڵاتیان بەبڕیارێکی ئاکەپە و ئەردۆغان پارێزبەندی خراوەتە سەر هێزە چەکدارەکان و هیچ دادگا و یاسایەک ناتوانێت لەسەر هیچ تاوانێک دادگاییان بکات.

(ش ب)