ڕێکخراوەکانی ژنان وەڵامی بانگەوازی ئەنجومەنی ژنانی شەنگال دەدەنەوە
15:39
ژنها
ناوەندی هەواڵ – ئەنجومەنی ژنانی ئێزیدی لە شەنگال بەر لە سێ ڕۆژ بانگەوازی ئەوەیان کردبوو کە ڕۆژی ٣ ئاب بکرێتە "ڕۆژی نێونەتەوەیی چالاکی بەرەنگاربوونەوەی کۆمەلکوژی ژنان و نەژاد کوژی"، لە زۆر شوێن ڕێکخراوەکانی ژنان وەڵامی بانگەوازیەکایان دایەوە.
بە گوێرەی وەڵامی ڕێکخراو و دەزگاکاندا لە یەک کاتدا لە ڕۆژی ٣ی ئاب بۆ ئەم مەبەستە چالاکی ڕێزگرتن ئەنجام دەدرێت، هاوکات لە چالاکیەکانیشدا داوا دەکرێت کە ئەو ڕۆژە بە فەرمی بکرێت بە "ڕۆژی نێونەتەوەیی چالاکی بەرەنگاربوونەوەی کۆمەلکوژی ژنان و نەژاد کوژی".
بە پشتگتیری ژمارەیەکی زۆر لە ڕێکخراوەکانی ژنان لە باکور، باشور، ڕۆژهەڵات، ڕۆژئاو، تورکیا، ئەوروپا و قبرس، ئەنجومەنی ژنانی شەنگال مەتنێکیان ئامادەکردبوو بۆ ئەوەی ٣ی ئاب بکرێت بە "ڕۆژی نێونەتەوەیی چالاکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆمەلکوژی ژنان وکۆکوژی" بۆ ئەو مەبەستەش بانگەوازیەکیان ئاراستەی ژنانی جیهان کردبوو.
ئەنجومەنی ژنانی ئێزیدی بۆ دوومین ساڵیادی کۆمەڵکوژی بەرامبەری ئێزیدەکان کە لە ٣ی مانگی ئابی ٢٠١٤ لە لایەن چەتەکانی داعش لە شەنگال و دەوروبەری ئەنجامدرا، ئەنجومەنی ژنانی شەنگال بە پشتگیری ژمارەیەک ڕێکخراو و دەزگای ژنان بە لێدوانێکی نوسراویان ڕاگەیاندبوو.
ئەنجومەنی ژنانی شەنگال ڕایگەیاندبوو: "چەتەکانی داعش، لە ٣ی ئابی ٢٠١٤دا بە هێرشێک شەنگالی وڵاتی مێژووی ئێزیدیەکان و کە نیشانەی جیاوازی باوەڕی کوردانە و پشت بە ئایینی زەردەشتی دەبەستێت، داگیریان کرد. پەرستگاکانی ئێزیدیەکانیان تەفروتونا کرد، بەرخۆدێرانیان لەناوبرد، لەسەر گەلی هەرێمەکە یان باوەڕی هێنان بە ئایینێکی خۆیان یان کوشتنیان بەسەردا سەپاندن. لە ئەنجامی کۆمەڵکوژی شەنگالدا زیاتر لە ٥٠٠٠ کەس کۆمەڵکوژ کران، نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس تونیان خۆیان ڕزگار بکەن، ٥٠ هەزاریش ڕوویان کردە چیای شەنگال و لە ژێر گەمارۆ، برسێتی، تینویی و لە ژێر گەرمایی هاوین مانەوە. هاوکات ٥ هەزار ژن و منداڵی ئێزیدی بەدیل گیران. وەک غەنیمەتی شەڕ مامەڵەیان لەگەڵ کرا، ڕووبەڕووی دەستدرێژی، ئەشکەنجە و چارەنوسی زۆرینەشیان کوشتن بوو. زۆرێک لە ژنان بۆ ئەوەی نەکەونە دەستی چەتەکانی داعش خۆیان لە شاخەکانی شەنگال فڕێدایە خوارەوە. هەرچەند ژمارەیەکی زۆریش لە ژنان ڕایانکردوە یان ڕزگار کراوەن بەڵام هێشتاش نزیکەی ٣هەزار ژنی ئێزیدی لە دەستی چەتەکانی داعش دان.
هەروەها ڕایگەیاندبوو: "تاوەکو بەرپرسیارانی ئەو کۆمەڵکوژیە دادگایی دەکرێن و بە سزایی خۆیان دەگەیەندرێن ئێمە بەردەوامی بە تێکۆشانی خۆمان دەدەین. بۆ دووەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی سەر شەنگال، بانگەوازی دەکەین کە ڕۆژی ٣ی ئاب وەک "ڕۆژی نێونەتەوەیی چالاکی بەرەنگاربوونەوەی قڕکردنی ژنان و نەژاد کوژی" بناسرێت. بۆ ئەوەش بانگەوازی بەشدار بوونی چالاکیەکانی ئیدانەکردن دەکەین، دەمانەوێت بە چالاکیە جۆربەجۆرەکانمان دەنگی ژنانی ئێزیدی بڵند بکەین."
ئەو دەزگا و ڕێکخراوانەی پشتگیری داواکاری ئەنجومەنی ژنانی شەنگالیان کردبوو:
باشوری كوردستان:
ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (رژاك)
رێکخراوی ڕەسەن بۆ پاراستنی مافی ژنان
ڕێکخراوی پەرەپێدانی کۆمەڵایەتی
ڕێکخراوی سازان بۆ مافەکانی مرۆڤ و ژنان
ڕێکخراوی سایا بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەرامبەر ژنان
ئەنیستیتۆی پەرەپێدان بە کاروباری دیموکراسی
هاوپەیمانی ژنانی کورستان
یەکێتی ژنانی کوردستان
ڕێکخراوی هاوکاری تەندروستی و هۆشیاری
ناوەندی پەیوەندیەکانی ژنانی کورد(ڕێپاک)
رۆژئاڤا:
كۆنگرهی ستار
وهقفی ژنانی ئازاد
ژووری ژنان
کۆمەڵەی سارا بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەرامبەر ژنان
لقی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتی(پەیەکە)
لقی ژنانی پارتی چەپی کوردانی سوریا
لقی ژنانی پارتی چەپی دیموکراتی کوردانی سوریا
لقی ژنانی پارتی کۆمۆنیستی کوردستان
لقی ژنانی یەکێتی لیبڕاڵی کوردستان
لقی ژنانی پارتی کۆمەڵایەتی نەتەوەی کوردستان
لقی ژنانی پارتی دیموکراتی کوردستانی سوریا
لقی ژنانی پارتی سەوزی کوردستان
لقی ژنانی پارتی گۆڕانی کوردستان
لقی ژنانی پارتی نەتەوەیی ئازاد
باكوری كوردستان:
پلاتفۆرمی تێکۆشانی ژنانی گیراو
کۆنگرەی ژنانی ئازاد(کەژا)
ئەنجومەنی ژنانی پارتی هەرێمە دیموکراتەکان(دەبەپە)
ئەنجومەنی ژنانی کۆنگری کۆمەڵگەی دیموکراتی(کەجەدە)
کۆمەڵەی ژنانی سەلیس
کۆمەڵەی ژنانی جەرەن
کۆمەڵەی ژنانی کەسک و سور
رۆژهەلاتی كوردستان:
کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان(کەژار)
ئهوروپا:
نوێنەرایەتی بزوتنەوەی نێونەتەوەیی ژنانی کورد
یەکێتی ژنانی سۆسیالیست(سەکەبە)
تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا(تەژەکە- ئە)
فەمەس سۆلیداریرەس
ڕێکخراوی سیوانی ئەنجومەنی ژنانی ئێزیدی ئەڵمانیا
یەکێتی گەنجانی ئێزیدی
ناوەندی کۆمەڵەی ئێزدی
بیرۆی ئاشتی ژنانی کوردی جەنی
کۆمەڵەی ڕێککەوتنی پەروەردەیی هێڤی
کۆمەڵەی کەڤناسی ئێزیدیەکان
کۆمەڵەی کانی سپی
یەکێتی خوێندکارانی کوردستان(یەخەکە)
یەکێتی خوێندکارانی ژنانی کوردستان(ژەخەکە)
ماڵی ئاشتی کوردانی بیلەفەلد
فیدراسیۆنی عەلەویەکانی دیموکراتی(فەدا)
یەکێتی دیموکراتی بیلەفەلد
تورکیا:
ئەنجومەنی ژنانی کۆنگرەی دیموکراتی گەلان(کەجەدە)
ئەنجومەنی ژنانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)
ئەنجومەنی ژنانی سۆسیالیست(سەکەمە)
ئەنجومەنی ئازادی ژنان(کۆم)
وەقفی پشتیوانی بۆ ژنان(کەداڤ)
قوبرس:
کۆمەڵەی مافی پەنابەران(مەهەدە)
ئەتۆلیای فێمەنیستانی(فەما)
ئەکادیمیای ژنانی ئازاد(ئۆکا)
(ش ب)