عەفرین کراسی شۆڕشی پۆشی
16:03
ژنها
عەفرین ـــ بە بۆنەی هاتنی ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەمموز، هاوڵاتیانی کانتۆنی عەفرین کۆڵان و مەیدانە سەرەکیەکانی شار و شارۆچکە و گوندەکانی خۆیان بە ڕەنگەکانی کەسک و سور و زەرد ڕازاندەوە.
بۆ یادکردنەوەی چوارەمین ساڵڕۆژی شۆڕشی ١٩ تەممووزی ڕۆژئاوا، هاوڵاتیان ماڵەکانی خۆیان، کۆڵان و مەیدانە سەرەکیەکانیان بە ئاڵاکانی YPG و YPJ و TEV-DEM و خۆبەرێوەبەری دیموکراتیک و وێنەکانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە و شەهیدانی ڕێگای ئازادی ڕازاندەوە.
لە ١٩ تەموزی ساڵی ٢٠١٢ شاری کۆبانێ بەتەواوی لە پاشماوەی هێزەکانی ڕژێم پاک کرایەوەو بەو شێوەیەش چەخماخەی دەستپێکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان لێ درا.
(ش ب)