كۆنفرانسی ئاشتی و سهقامگیری رۆژههڵاتی ناوین له هزری عهبدوڵڵا ئۆجهلان دەستی پێکرد
10:53
ژنها
سلێمانی - کۆنفرانسی ئاشتی و سەقامگیری بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هزری عەبدوڵا ئۆجالان دا، لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد.
کۆنفرانسەکە لەلایەن ئەکادمیای هزر و سیاستی دیموکراتی بەبەشداری ژمارەیەکی زۆر لە میوانانی کورد و بیانی ئهمڕۆ کاتژمێر ١٠ دهستپێکرد و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە ئوتێل پاڵاس لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
لە هەرچوارپارچەی کوردستان، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوروپا، ئەمەریکا، ئاسیا و باشووری ئەفریقا بەگشتی ١٥٠ سیاسەتوان، ئەکادمسیان و ڕۆشنبیر بەشدارن.
کۆنفرانسەکە بە وتەی سەرۆک ئەکادمیای هزر و چاندی دیموکراتی دکتۆر فایەق گوڵپی دەستپێدەکات، پاشان مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان قسە دەکات، گفتوگۆ لەسەر گۆشەگیری سەر ئۆجەلان، پیلانگێڕی سەر ئۆجەلان، پاڕادیگمای ئۆجالان و پرس و قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕێگا چارەکانی دەکرێت.
لە باشووری ئەفریقاوە پارێزەر ئەسا موسا پارێزەری نیلسۆن ماندێلای سەرۆکی ئەفسانەیی باشووری ئەفریقا میوانی کۆنفرانسە، لە وڵاتانی، فەڵەستین، تونس، لوبنان، ئەمەریکا، تورکیا، سوریا ، ئێران، ئەوروپاوە میوانان باشدارن.
لە ڕۆژی یەکەمدا هاوسەرۆکی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتی خەتیب دیجلە و پارێزەرانی ئۆجالان قسە دەکەن.
هەروەها ئایستەڵ توغڵوک هاریکاری سەرۆکی هەدەپە لەسەر گۆشەگیری سیستەماتیکی سەر ئۆجالان قسە دەکات، هەرلە ڕۆژی یەکەمدا ئەسا موسا و پەرلەمانتاری هەدەپە سری سورەیان ئۆندەر و پارێزەر رەزا سارجی بابەتەکانی خۆیان پێشکەش دەکەن.
هەروەها سیاسەتمەدار حەسەن جودی لەسەر هۆکارەکانی قەیران و کێشەکانی ڕۆهەڵاتی ناوەڕاست و شیکاریەکانی ئۆجالان بۆ چارەسەری قەیرانەکان قسە دەکات.
هەرلە ڕۆژی یەکەمددا، دکتۆر محەمەد نورەدین لە لوبنان، پڕۆفیسۆر دکتۆر داڤید گرایبەر، دکتۆر کامەران مەنتک مامۆستای زانکۆی هەولێر، نوسەر و رۆژنامەنوس عیرفان ئاکتان و سامۆئیل جۆردن لە ئەمەریکاوە بەشداری گفتوگۆکان دەبن.
هەر لە ڕۆژی یەکەمدا پەرلەمانتاری هەدەپە هودا کایا لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوین، زهنیەت، مەزهەبچی و دۆگماتیزم، فارس قەساس لەسوریاوە لەسەر ئۆریەنتاڵیزم، بەهرام رەحمانی لە ئێرانەوە، دکتۆر میدحەت سنجار پەرلەمانتاری هەدەپە، قسە دەکەن.
(ش ب)