کۆنفرانسی ئاشتی و سەقامگیری بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هزری عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەدەچێت
16:11
ژنها
سلێمانی – کۆنفرانسی ئاشتی و سەقامگیری بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هزری عەبدوڵا ئۆجالان کە ئەمڕۆ بەیانی لە شاری سلێمانی دەستی پێکردوە، لە یەکەم ڕۆژی خۆیدا بە گفتۆی گەرم و لەیەکەم پانێلی خۆی بەڕێوەدەچێت.
کۆنفرانسەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد، پاشان دکتۆر فایهق گوڵپی، سهرۆکی ئهکادیمیای سیاسهتی هزر و دیموکراسی، وتەی کردنەوەی کۆنفرانسی دەستپێکرد،
فایهق گوڵپی، له وتارهکهیدا وتی:" ئەم کۆنفڕانسە لە ساڵڕۆژی شۆڕشی ڕۆژئاوا بەڕێوە دەچێت بەو هیوایە کە خوێندنەوەیەک بێت لەسەر دەستکەوتەکانی ئەم شۆڕشە. شۆڕشی ڕۆژئاوا دەبێت وەک چارهسەرییەک بۆ قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەر چاو بگرین، ڕۆژههڵاتی ناوەڕاست کە بە شەڕ و پێکدادان و کوشتار قۆرغ کراوە دەتوانێت ببێت بە لانکەی دیموکراسی بۆ هەموو جیهان".
پاشان د.فایهق گوڵپی، رایگهیاند:" بە پێویستمان زانی کە ئەم کۆنفڕانسە بۆ خوێندنەوە چەمکەکانی بیرۆکەی بەڕێز عەبدوللا ئۆجالان بەڕێوە ببەین، چون پێمان وایە کە بیرەکانی بەڕێز ئۆجالان هەوڵدانێکن بۆ دۆزینەوەی چارەسەریەکی دیموکرات بۆ قەیرانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
پاشان مەلا بەختیار مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەب سیاسی یەکێتی نشتیمانی کوردستان، وتارێکی پێشکەش کرد. سەرەتا دەستخۆشی لە بەستنی کۆنفرانسەکە کرد کەهەلومەرجێکی ئاڵۆز و تەموموژاوی دەبەسترێت، وتیشی: دڵخۆشین کە خەبات و تێکۆشانەکانمان بەردەوامە و داعش تێکدەشکێت، وڵاتانی گەورە ئیدی تێگەیشتون کە پێشمەرگە و گەریلا و شەرڤان ڕۆڵی کارا دەگێڕن لە تێکشاندنی داعشەکان، ڕۆژئاوای کوردستان بووەتە ژمارەیەکی گەورەی سیاسی و دەنگێکی زوڵاڵ لە دونیا و مەیدانی ئەزمونی نوێی دیموکراسی.
مەلا بەختیار وتی:" ئەو کودەتایەی چەند ڕۆژ بەلەئێستا لە تورکیا ڕوویدا، سەلماندیان کە بۆچونی دیموکراتیخواز و پەکەکە ڕاستە و سوپا ئاشتی و دیالۆگ تێکدەدات، دەرکەوت ئەو سوپایە ناتوانێت یارمەتیدەری پڕۆسەی ئاشتی بێت، لانیکەم تیگەیشتنی بۆ لۆژیکی سەردەم نیە و لەسیاسەتی سەدەم تێناگات ".
ناوبراو وتیشی: ئەردۆغان بە ڕێکەوت لەو کودەتایە ڕزگاربووە، لەگەڵ سیستەمەکی کە ناتوانێت کێشەکان چارەسەربکات و بەهۆی قوڵبوونی قەیرانەکانی دیموکراسی و ئازادی سوپا هەڵگەڕایەوە بۆ چواگۆشەی فاشیستی خۆی، کاردانەوەکان لە تورکیا نیشان دەدات کە وانە لە هەڵەکانی ئەکەپە و سیستەمی ڕابردوو تورکیا وەرناگرن، وا خەیکە دوای ئەو کودەتایە لە پڕەنسیپەکانی مافی مرۆڤی و ئەورپا پاشەکشە دەکەن، کە ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی تورکیا پاشتربخات و قەیرانەکانی قوڵتر بکاتەوە.
دواتر دیمەنێک لەسەر ژیانی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە پیشاندرا و لەلایەن ڕۆژنامەوان و چالاکوان نەجیبە قەرەداخی بەشێک لە تێزەکان ئۆجالان لە ژێر ناوی (ژیانی من لە ئیمڕاڵی) خوێندرایەوە.
ئێستاش تهوهری یهكهمی کۆنفرانس لە ژێر ناوی هۆكارهكانی قهیران و گێژاوی رۆژههڵاتی ناوین، لەلایەن هەریەک لە خەتیب کاپلان هاوسەرکی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکرات، ئەسسا مۆسا، پارێزەری ماندێلا، ئایسەل توغلوک هاوسەرۆکی پێشوی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکرات، ڕێزان ساریجا پارێزەری ئۆجالان و بەڕێوەدەچێت.
لە تەوەرەکەدا شیكردنهوهی ئۆجهلان بۆ قهیرانهكان و گێژاوی رۆژههڵاتی ناوین، بە پراکتیزەکردن و بەربەستە سیاسی و نێودەوڵەتیەکانی بەردەم هەوڵەکانی ئۆجالان دەکرێت.
کۆنفرانسی ئاشتی و سەقامگیری بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هزری عەبدوڵا ئۆجالان ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت
(ش ب)