ژنان پێشەنگی ژینگە پارێزین
10:01
ژنها
ناوەندی هەواڵ - گروپی ژینگه‌پارێزی "زایه‌ڵه" له شاری مەهاباد، چالاكییه‌كیەکیان له‌گه‌ڵ "خوێندکارانی منداڵ و نێوجەوان"سازکرد و باسیان لە چۆنێتی پاک ڕاگرتنی ژینگە کرد، بابه‌تی چالاکیەکەش سمینارێک بوو لەسەر هەلمەتی "نابۆ کیسی نایلۆن."
له‌گه‌ڵ منداڵه‌كان سه‌باره‌ت به خه‌ساره‌كانی نایلۆن(پلاستیك) كه له‌سه‌ر سروشت هه‌یه‌تی قسه كرا و منداڵه‌كان به جوانترین شێوه هاوبه‌شیان له‌و باسه‌دا كرد و ڕوانین و ڕای خۆیان دەربڕی.
منداڵه كان بڕیاریان دا له‌وه‌ی به‌دواوه به كه‌مترین ڕاده له كیسه‌ی نایلۆن كه‌لك وه‌رگیرێ ، هه‌روه‌ها له‌وه‌ی به‌دواوه قڕتاڵه‌و كیسه پارچه‌یی خۆیان به ده‌سته‌وه بگرن و ببنه پێشه‌نگی نا كوتن به كیسه پلاستیك.
له كۆتاییدا كیسه‌ی كاغه‌زی بۆ نموونه پێشكه‌شی منداڵان كرا كه نه‌قاشی و ته‌ڕحی خۆیان له‌سه‌ر دابه‌زاند. هه‌روه‌ها له لایه‌ن گرووپه‌وه تاقمێك كتێب وه‌كوو دیاری درا به منداڵه‌كان وه‌كوو هه‌نگاوێك بۆ به‌ره‌و پێشبردنی نا كوتن بۆ پلاستیك و هه‌روه‌ها خوێندنه‌وه له نێو منداڵاندا.
جێگەی ئاماژەیە ئەو چالاکیە بە دەستپێخەری ژنانی ناو ڕێکخراوەکە بەڕێوەچوو.
(ش ب)