عایشە ئەفەندی: شۆڕشی ١٩ی تەمموز لەسەر بنەمای ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ هەڵگیرسا
10:05
ژنها
سلێمانی – عایشە ئەفەندی رادەگەیەنێت، جێگەی شانازیە کە لە هەموو پێکهاتە و زۆربەی نەتەوەکان لێرە کۆبوونەوەتەوە و وتووێژ لەسەر فکری رێبەر ئاپۆ دەکەن، چونکە دەبینین کە هزرەکانی ئۆجالان هێندە ئازادن هیچ سنورێکی لە نێوان گەلان نەهێشتوە.
عایشە ئەفەندی هاوسەرۆکی ئەنجومەنی تەبگەری دیموکراتی (تەڤدەم) لە کانتۆنی کۆبانێ، لە یەکەمین ڕۆژی کۆنفرانسی ئاشتی و سەقامگیری بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هزری عەبدوڵا ئۆجالان، کە هاوکات بوو بە ساڵیادی شۆرشی ١٩ی تەمموز، لە میانەی دیدارێکی لەگەڵ (ژنها)دا ڕایگەیاند کە ئەوەی گرنگە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست سیستەمێکی دیموکراتیە کە هەمو گەلان بگرێتە ناو خۆی هاوکات وتیشی: "شۆڕشی ١٩ی تەمموز لەسەر بنەمای ڕێبازی ئازادی و ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ هەڵگیرسا و ئێستاش بۆتە ئەڵتەرناتیفی هەموو قەیرانە بنبەستبووکانی جیهان."
عایشە ئەفەندی سەرەتا بۆ ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەمموز وتی: "سەرەتا شەهیدانی ١٤ی تەمموز و ١٩ ی تەمموز بیردێنمەوە، یادیان بەرز ڕادەگرم، شۆڕشی ١٩ی تەمموز هەرچەند زۆر و زەحمەتی زۆریشی هەبوو، بەڵام لەگەڵ خۆیدا گۆڕانکاری زۆری لە سەر ئاستی ناوچەکە هێناوە. ڕێگەی لە بەردەم پێشەکەوتنی سیاسی، کۆمەڵایەتی و دیپلۆماسی کردۆتەوە. بەر لە شۆرشی ١٩ی تەمموز پێیان دەوت بەهاری گەلان، گەرچی تا ئێستاس بەهاری گەلان پێکنەهاتوە، بەڵام شۆڕشی ڕۆژئاوا توانی خەونی زۆربەی گەلان بەدیبێنێت. هێزەکانی "یەپەگە"،یەپەژە" و سەرکەوتنەکانی ڕۆژئاوا بەرهەمی ١٩ی تەمموزن، هاوکات بەرخۆدانی کۆبانێ ڕیشەی خۆی لە شۆرشی ١٩ی تەمموز دەگرێت چونکە، شۆڕشی ١٩ی تەمموز لە کۆبانێ دەستی پێکرد. هەڵبەت ئێمە چانسێکی گەورەشمان ئەوەیە کە جاری یەکەم سەرۆک ئاپۆ هاتە کۆبانێ. گەلی کۆبانێ خاوەنی چانسێکی زۆر گەورەن کە کەسایەتیێکی وەک ڕێبەر ئاپۆ بوو بە ڕێبەری گەلی کورد، توانیان بەو کەسایەتەیەی ئەو پەروەردەی کردون بە ئیرادەیەکی مەزن بەرخۆدانی ئەساس بگرن. شۆڕشی ١٩ی تەمموز لەسەر بنەمای ڕێبازی ئازادی و ڕامانەکانی ڕێبەر ئاپۆ هەڵگیرسا.
ناوبراو جەختیشی کردەوە: "شۆرشی ١٩ی تەمموز چەندین شۆڕشی لەناو خۆیدا ئافراند، یەکێکیش لەوانە شۆڕشی ژنە، ئەو بەرخۆدانەی لە سەرەتای شۆڕشەوە هاتە ئاراوە بووە بناغەیەک بۆ ئەوەی ئەمڕۆ لەسەر دەرفەتەکانی خۆمان بەرخۆدانی ڕۆژ بەڕۆژ بڵند تر بکەین. ئێمە باوەڕمان وایە کە چۆن شۆڕشی ١٩ی تەمموز بوو بە بەردی بناغەی شۆرشی ڕۆژئاوا بەو شێوەیەش ببێتە بناغەی سیستەمێکی دیموکراتی بۆ گەلانی جیهان. هیوادارین بتوانین بە ١٩ ڕۆناکی مەشخەڵەکانی ١٩ی تەمموز ڕێبەر ئاپۆ لە ناو شۆڕشی ڕۆژئاوا بگیرسێنینەوە و لە زیندان ئازادی ببێت. "
عایشە ئەفەندی لەسەر کۆنفراسی ئاشتی و سەقامگیری بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هزری عەبدوڵا ئۆجالان کە بەبەشداری ١٥٠ ئەندام لە زۆرێک لەو وڵاتانی جیهان لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت، وتی: بۆ ڕێبەر ئاپۆ هەندێک درەنگ ماوە، دەبوایە زۆر زووتر ئەو کۆنفرانسەکە سازکرایە، هیوادارین ئەو بڕیارانەی لەو کۆنفرانسەدا دەگیرێن هەموو جیهانیش بەشداری بکات، جێگەی شانازیە کە لە هەموو پێکهاتە و زۆربەی نەتەوەکان لێرە کۆبوونەوەتەوە و وتووێژ لەسەر فکری رێبەر ئاپۆ دەکەن. ئەوەش واتای ئەوە دەبەخشێت کە ڕێبەر ئاپۆ تەنها بۆ کوردان تێکۆشانی نەکردوە بەڵکو لەپێناو مرۆڤایەتی و هەموو جیهان تێکۆشاوە، بۆیە هیوادارین هەر کەس خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ بکات. بانگەوازی مان هەیە کە هەر کەس خاوەنداری لە ڕێبەر ئاپۆ بکات ئەوەش تەنها لەچوارچێوەیەکی زمان و هەندێک چالاکیدا بەڵکو پێویستە بڕیاری زۆر گرنگ بدەین کە لایەقی ڕێبەر ئاپۆ بن. وەک ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕەخنەدانی خۆمان دەدەین کە وەک پێویست خەباتمان نەکردوە بۆ ئازدی. هەڵبەت ئازادیش تەنیا لە جەستەدا نیە، چونکە دەبینین کە بیرەکانی ئۆجالان هێندە ئازادن هیچ سنورێکی لە نێوان گەلان نەهێشتوە."
(ش ب)