زەهرا فەلەستینی: عەبدوڵا ئۆجالان هیوای ئازادی ژنانە
10:49
ژنها
سلێمانی - کۆنفرانسی لە هزری عەبدوڵا ئۆجالاندا، ئاشتی و سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کە لەلایەن ئاکادیمیای سیاسەت و هزری دیموکراتی عەبدوڵا ئۆجالان سازکراوە، لە دووەمین ڕۆژی خۆی بەردەوامە. کۆنفرانسەکە بەبەشداری ژمارەیەکی زۆر میوانانی بیانی لە وڵاتانی جیاوازەوە بەڕێوەدەچێت . یەکێک لەو بەشداربووانەش زەهرا محەمەد ئەندامی بەڕێوبەری یەکێتی ژنانی فەڵەستینە لە لوبنان.
زەهرا لە لێدوانێکیدا بۆ "ژنها" باس لە هاتنی خۆیان بۆ کۆنفرانسەکە دەکات و دەڵێت:" ئێمە گەلێکی زوڵم لێکراوین بۆیە دەبێت هاوپشتی گەلانی چەوساوەیتر بین، پرسی کورد و پرسی فەڵەستینیەکان هاوشێوەیەی یەکن، دەبێتە مرۆڤە بەکەرامەت و پڕ بەهاکانمان لە زیندانی دوژمنان ئازادبکرێن، ئێمە دژی دەستگیرکردنی هەر تێکۆشەر و ئازادیخوازێکین کە بۆ ئازادی گەلەکەی تێدەکۆشێت بەتایبەتی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان کە بۆتە هیوای ئازادی ژنان".
ناوبراو وتی: "من پێموایە ئەگەر پرسی کورد و فەڵەستینیەکان چارەسەربن ئەوا هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشتی و ئارامی بەخۆیەوە دەبینێت، ئێمە لەگەڵ دید و بۆچونە شۆڕشگێڕ و ئازادیخوازیەکانی ئۆجالانین بۆ ئازادی گەلان، ئەگەر گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئازاد نەبن ناوچەکە هەرگیز ئاشتی بەخۆیەوە نابینێت."
زەهرا محەمەد جەختیشی کردەوە:" داوا لە هەموو ئازادیخواز و دیموکراتیخوازان دەکەین کە هەموو هەوڵێکی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ ئازادی ئەوانەی لە پێناو تیکۆشان بۆ گەلەکەیان خراونەتە زیندانەکانەوە، دەبێت هەموو بەیەکەوە دژی ئەو هێزە داگیرکەر و ئیمپریالیستانە بوەستینەوە کە هەوڵی لەناوبردنی مێژوو و کلتوور و باوەڕیەکانمان دەدات، ئێمە وەک گەلی فەڵەستینی بە هەموو دەرفەت و ڕێبازەکانی خۆمان بەهاوخەباتی هەموو ئەو گەلە چەوساوانە دەزانین کە بۆ ئازادی خۆیان تێدەکۆشن ".
زەهرا محەمەد ئەندامی بەڕێوبەری یەکێتی ژنانی فەڵەستینە لە لوبنان، ئەو کێشانەی ژنان ڕووبەڕووی دەبنەوە لە هەموو شوێنێکدا لەیەکدەچن. چونکە ئەو سیستەمەی لەناوی دادەژین سیستەمێکی دەسەڵاتداری پیاوسالارە. ئێمە وەک ژنان عەبدوڵا ئۆجالان وەک هیوای ئازادی خۆمان دەبینین، ئەو توانیویەتی ئازادی بۆ ژنان دەستەبەر بکات."
(ش ب)