ژنێکی ئێزدی لە ئەڵمانیا ڕووبەڕووی ئەو داعشە دەبێتەوە کە ئەشکەنجەی کردبوو

09:20

ژنها

ناوەندی هەواڵ- یەکێک لە ژنانی ئێزدی کە بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ئاڵمانیا کراوە، لەگەڵ یەکێک لە چەتەکانی گروپی تێرۆریستی داعەش کە ماوەیەک بە دیلی گرتبوو ڕوو بەڕوو بوەوە.

ئەو ژنە ئێزدیە تەمەن سی ساڵ زانی کە داعەشێک لەگەڵ هاوسەرەکەی بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەری هاتۆ بۆ ئاڵمان.

ئەبو شوجاع دنایی یەکێک لە چالاکە ناسراوەکان لە بواری ڕزگاری ژنان و پیاوانی ئێزدی بە هەواڵنێری سپوتنیک ڕایگەیاندوە: ئەو ژنه ئێزدیە لە ناو بازاڕێکی ناوچەی بادان ئەو داعەشیەی ناسیوەتەوە. دنایی هەروەها ڕایگەیاند ئەو ژنە ئێزدیە سکاڵای لە لای پۆلیسی ئاڵمان تۆمار کردوە. ئەو داعەشیە کە پێدەچێ سوری بێ بۆ ماوەی چوار مانگ ئەو ژنەی لە ناوچەکانی ژێر چاوەدێری عێڕاق و سوریە بە دیلی گرتووە. ئەو ژنە ئێزدیە لە گەڵ منداڵەکانی لە ژێر گەڵاڵەی پاراستن و چاوەدێری لە ژنانی ئێزدی ڕزگار بوو و ناردراوە بۆ ئاڵمانیا.

ئێستا ڕوون نیە ئاخۆ بە چ ڕێژەیەک لە داعەشیەکان لەگەڵ پەنابەران وەک پەنابەر خۆیان گەیاندۆتە وڵاتە ئەوروپیەکان.

(ش ب)