"ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستی بەشۆڕشی زهنیەتە"
09:50
ژنها
سلێمانی - ته‌وه‌رى سێیه‌مى کۆنفرانسى ئاشتى و سه‌قامگیرى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له هزرى عه‌بدوللا ئۆجالاندا، پاشنیوه‌ڕۆى دوێنێ به پانێلى "کێشه‌ى زهنى" به‌ڕێوه‌چوو، هه‌ریه‌ک زۆزان سیما ئه‌ندامى ئهکایمیاى ژنۆلۆژى و هاوژین مه‌لا ئه‌مین مامۆستاى زانکۆ ووتاریان پێشکه‌ش کرد.
زۆزان سیما ئه‌ندامى ئهکایمیاى ژنۆلۆژى ووتارێکى پێشکه‌ش کرد و رایگه‌یاند:" بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌ى زهنیه‌تى شۆڕشى ڕێباز پێویسته، ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌مه قسه بکه‌ین که ئه‌م ڕێبازه ده‌بێت چۆن بێت و چۆن ده‌توانین لێى بگه‌ڕێین و ئه‌م ڕێبازه چۆن ده‌توانێ سه‌رکه‌وتوو بێت، به ڕاى من ڕێبازى ئه‌و که‌سه‌ى که ئێمه‌ى لێره کۆ کردۆته‌وه ڕێبازێکى ڕاسته، له ڕێبازى ئه‌ودا نه‌ته‌وه‌په‌رستی، ئایین په‌رستی، ڕهگهزپهرهستى و ...هتد نابینین."
راشیگه‌یاند:" له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ژن هه‌میشه دوور خراوه‌ته‌وه، کۆنه‌په‌رستى و دوگماتیزم هه‌موو ناوچه‌که‌ى گرتۆته‌وه بۆ ڕزگار بون له‌م دۆخه پێویسته شۆڕشێکى زهنى تێپه‌ێ بکه‌ین، شۆڕشى زهنى گورزى جه‌رگبڕى هه‌مو دوگماتیزمهکان له ڕۆژهه‌لاتى ناوه‌ڕاسته، ڕێبه‌ر ئۆجالان شۆڕشى زهنى له خۆیه‌وه ده‌ستپێکرد، ئه‌و له‌برامبه‌ر دۆگماتیزمى ئایینى و مارکسیزمى تێکۆشانى کرد، تێکۆشان بۆ ڕێبه‌ر ئاپۆ هه‌م له‌بارى هزرى و هه‌م له‌بارى کرداریه‌وه به‌ڕێوه ده‌ڕوات."
زۆزان سیما ئه‌ندامى ئهکایمیاى ژنۆلۆژى رایگه‌یاند:" شۆڕشى زهنى له دووکاتدا ئه‌گه‌رى هاتنه ئاراى هه‌یه، یه‌که‌م کاتێک که کۆمه‌ڵگا له ڕیفاهدا به‌سه‌رده‌بات شۆڕشى زانستى له زانسته‌کانى فیزیا و کیمیا دا ڕووده‌دات، کاتێکیش که کۆمه‌ڵگا تووشى قه‌یرانێکى کۆمه‌ڵایه‌تى ده‌بێت شۆڕشى له زانسته‌کانى کۆمه‌ڵناسى و فه‌لسه‌فیدا ڕووده‌دات."
زۆزان سیما ووتى:" شۆڕشى زهنى له ئیمڕاڵى ده‌رئه‌نجامى ئه‌و کتێبانه بون که ڕێبه‌ر ئاپۆ له زیندان خوێندیه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش ڕێبه‌ر ئاپۆ به‌ر له ئیمرالى شۆڕشى زهنى ده‌ستپێکردبو، شۆڕش بۆ ڕێبه‌ر ئاپۆ هه‌م له بارى زهنیه‌وه و هه‌م له بارى ڕێبازه‌وه ڕووده‌دات، له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست وته‌یه‌ک هه‌یه که ته‌نها یه‌ک ڕاستى هه‌یه به‌ڵام هه‌زاران ڕێباز بۆ گه‌یشتن به‌و ڕاستیه هه‌یه، به‌ڵام پۆزیتیویزم وه‌کو ڕێبازێک هه‌ر خۆى وه‌کوو ڕاستیش داده‌نێت و ده‌ڵێت که ڕاستى ڕێبازى پۆزیتیویستیه، به‌ڵام ڕێبه‌ر ئاپۆ ئه‌م تێڕوانینه تێکشکاند، هه‌روه‌ها دووبه‌ره‌کى نێوان سوبژه و ئۆبژه تێکشکاند، به‌م شکاندنه ڕێگا بۆ گه‌یشتن به ڕاستى زۆرتر بوه‌وه،ڕێبه‌ر ئاپۆ ئه‌م کاره له‌سه‌ر بنه‌ماکانى زانستى کوانتۆم ئه‌نجامده‌دا، له کوانتۆمدا چاوه‌دێر و دیارده هاوکات کاریگه‌ریان له‌سه‌ر یه‌ک هه‌یه."
راشیگه‌یاند:" ڕێبه‌ر ئاپۆ هه‌روه‌ها دیالکتیک شرۆڤه ده‌کات و له‌بارامبه‌ر ئه‌م تێڕوانینه که تێزه‌کان ته‌نها ده‌بێت به ڕووخاندنى یه‌کتر بێنه ئاراوه ده‌وه‌ستێت، هه‌روه‌ها ئایدیالیزمیش قبوڵ ناکات و له ڕوانگه‌یه‌کى دیاردهناسانهوه ڕووداوه‌کان ده‌بینێت، به‌ڕێز ئاپۆ له ڕوانگه‌ى خۆیدا یه‌کگرتوویه‌ک له نێوان سروشت و مرۆڤ داده‌نێت."
هه‌روه‌ها له‌به‌رده‌وامى ووته‌کانیدا جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه کردووه:" پێوه‌ندى نێوان ئامانج و ڕێباز زۆر گرینگه، ئامانجى بڵند به ڕێبازى خراپه‌وه پێکنایه‌ت، ئه‌گه‌ریش ئامانجێکى نزممان هه‌بێت ڕێبازێکى گه‌وره به کارمان نایات، پێوه‌رى ڕیباز لاى ڕێبه‌ر ئۆجالان ئه‌مه‌یه: ئه‌گه‌ر ڕێباز بکه‌وێته خزمه‌تى کۆمه‌ڵگاى پۆلیتیک و ئه‌خلاقیه‌وه ئه‌و ڕێبازه ڕێبازێکى باشه."
هه‌روه‌ها ووتیشى :" شۆڕش و گۆڕانکارى زهنى یاسایه‌کى زێڕ‌ینى هه‌یه ئه‌ویش ئه‌مه‌یه که تۆ هه‌رچه‌نده دیرۆکى کۆنه‌په‌رست بزانى باشتر ده‌توانى شۆڕشى زهنى به‌ڕێوه‌ببه‌ی، مارکیسزم له جیاتى ئه‌وه‌ى که شۆڕش له‌بارى زهنیدا به‌ڕێوه ببات بارى شۆڕش ده‌باته سه‌ر کۆڵى کڕێکارانهوه."
ده‌ستنیشانیشى کرد :" له لایه‌کى دیکه‌وه ڕێبه‌ر ئاپۆ زانستێک داده‌مه‌زرێنێت که به شۆڕشى کۆمه‌ڵناسى به‌ناو ده‌کرێت، ژنۆلۆژى زانستى ژنه، زانستى هاوژینى ئازاده، له لایه‌نى زانستى کۆمه‌ڵناسیدا شۆڕشێک له تێڕوانینى ژنه‌وه به‌ڕێووه ده‌بات، ژنۆلۆژى هاوسه‌نگى ژن و پیاو دێنێته ئاراوه، مه‌سه‌له‌ى ژن ته‌نها مه‌سه‌له‌ى ژنان نیه به‌ڵکو مه‌سه‌له‌ى پیاوانیشه، تا شۆڕشى زهنى به‌ڕێوه نه‌چێت شۆڕشى کۆمه‌ڵایه‌تى به‌ڕێوه ناچێت."
لاى خۆشیه‌وه هاوژین مه‌لا ئه‌مین مامۆستاى زانکۆ ووتاره‌که‌ى به ووته‌یه‌کى ئۆجالانه‌وه ده‌ستپێکرد و ووتى:" به‌بێ شۆرش له زهنیهتدا هیچ شۆرشێکى درێژخایه‌نى کۆمه‌ڵایه‌تى ناکرێت، به‌داخه‌وه تا ئێستا نه‌ماتوانیوه قسه له‌سه‌ر دید و بۆچوونه‌کانى ئۆجالان بکه‌ین که به‌راستى زۆر قوڵ و زانستیانه چۆته ناو بابه‌ته‌کانه‌وه، ئۆجالان جیا له‌وه‌ى که بیرمه‌ندێکى گه‌وه‌ره‌یه، که‌سایه‌تیه‌کى په‌روه‌رده‌کاره، هزرى به‌ڕێز ئۆجالان له کارکردن له‌سه‌ر ئه‌مرى واقع گوازراوه‌ته‌وه بۆ سه‌ر هزر و بیرمه‌ندى و دووباره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ مه‌یدانى واقع."
هه‌روه‌ها ووتى :"ئازادى ڕاسته‌قینه بریتیه له ئازادکردنى زهنى مرۆڤى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له دۆخى ئێستایدا که هه‌موو هێزه‌کان ده‌یانه‌وێت داگیرى بکه‌ن، دیاره زۆر که‌س له مێژوودا باس له کێشه‌ى زهنى ده‌که‌ن، به‌ڵام گرینکى بیرى ئۆجالان له‌مه‌دایه که بیر له چاره‌سه‌رى ڕیشه‌یى ده‌کاته‌وه و به وه‌سفى ئه‌م کێشه‌یه ناوه‌ستێ."
ووتیشى :" ئه‌وه‌ى که به‌ڕێز ئۆجالان له پله‌ى یه‌که‌م نیشانه‌یان ده‌گرێته‌وه بریتین له سێ دیسکۆرس، ڕۆژههڵاتناسى یا ئۆریانتالیزم، ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه و مۆدرنهى سه‌رمایه‌دارى که لیبرالیزم هه‌ناوى ئه‌م دیسکۆرسه‌یه."
هه‌روها باسى له‌وه‌شکرد که مرۆڤى ڕۆژهه‌ڵاتى له ڕوانگه‌ى که‌سێکى خۆرئاواییه‌وه مرۆڤى دۆڕاوه که هه‌میشه ده‌بێته ئۆبژه بۆ ناسینى مرۆڤى خۆرئاوایی و ووتى:" ناسینى ئینسانى ڕۆژهه‌ڵاتى له لایه‌ن مرۆڤئ خۆرئاواییه‌وه به‌مه‌به‌ستى داگیرکردن و چه‌وساندنه‌وه و سه‌رکوت کردن دێت، ده‌وڵه‌ت ـــ نه‌ته‌وه قه‌ڵاچۆکردنى هه‌مو جیاوازیه‌کانه که خه‌ریکه به‌رده‌وام له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا ڕووده‌دات، ده‌وڵه‌ت نه‌ته‌وه هه‌وڵدانه بۆ سڕینه‌وه‌ى هه‌موو فرهڕهنگیهکان، ئاماده‌کردنى بیرۆکه‌یه‌که که پێداگرى له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارى ناوه‌ندى و نێرسالارى ده‌کات، دیسکۆرسى مۆدرنیتهى سه‌رمایه‌دارى یا لیبرالیزم ڕێخۆشکه‌ره بۆ پڕۆژه‌کانى چه‌وسانه‌وه‌ى مرۆڤ له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست."
(ش ب)