کۆنفرانسی ئاشتی و سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له هزری عه‌بدوڵڵا ئۆجالاندا کۆتایی هات
09:57
ژنها
سلێمانی - کۆنفرانسی ئاشتی و سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له هزری عه‌بدوڵڵا ئۆجالاندا، له شاری سلێمانی کۆتاییهات.
کۆنفرانسی ئاشتی و سه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست له هزری عه‌بدوڵڵا ئۆجالاندا به ئاماده‌کاری ئه‌کادیمیای سیاسه‌ت و هزری دیموکراسی و به ئاماده‌بوونی ٢٠٠ میوان له ناوخۆی کوردستانی گه‌وره و له چه‌ندین نه‌ته‌وه و وڵاتی بیانی جیاواز له رۆژی ١٩ ی ته‌موز له‌هۆڵی هۆتێل سلێمانی پاڵاس له شاری سلێمانی ده‌ستیپێکرد و ئه‌مشه‌و کاتژمێر ٩:٣٠خوله‌ک کۆتاییهات.
دوایین پانێلی کۆنفڕانسی ئاشتی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە هزری عەبدوللا ئۆجالاندا بە ناوی "خەباتەکان بۆ کۆتاییهێنان بە دیلی عەبدوڵا ئۆجالان" بەڕێوەچوو، که دکتۆر کامەران بەرواری به پێشەکیەکی کورت پانێلەکەی دەستیپێکرد.
له پانێڵه‌که‌دا، پانڕایما حەیدەر، ئەندامی ئینسیاتیفی ئازادی بۆ ئۆجالان و ئاشتی بۆ کوردستان لە ئەڵمانیا وتی:"کەمپینی ئێمە بۆ ئازادی ئۆجالان دەتوانێت سەرکەوتووبێت، که‌مپینی ئازادی بۆ ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٩ دروستبوو، ئه‌وکات ترس هەبوو، کە ئۆجالان بێ دادگایی لەسێدارە بدرێت، بەڵام نەیانتوانی".
پانرایما حه‌یده‌ر، وتیشی:" پاش چەند ساڵ لە مانەوەی ئۆجالان لە زیندان دۆخە گۆردرا ئێستا کوردەکان دانوستان دەکەن بۆ چارەسەری پرسی کورد بە شێوازێکی ئاشتیخوازانە، بۆیە دەتوانین بڵێین کەمپەینەکە سەرکەوتووبوو، بەڵام ئێستاش ئازادی ئۆجالان دیار نیە، گرتنی ئۆجالان چەندە بۆ تورکیا زەحمەت بوو، ئازادکردنەکەی زەحمەتتر بوو، هەرچەند کە هزر و بیری ئۆجالان بڵاوبکەینەوە زیاتر ئازادی ئۆجالان نزیک دەبێتەوە."
هه‌ر لە مژاری ئازادی ئۆجالاندا ڕێزان ساریجە، پاڕیزەری عەبدوڵا ئۆجالان وتی:"ئۆجالان باس لەوە دەکات کە بۆ ئازادی شەخسی خۆی تێکۆشانی نەکردووە، هەر کاممان بەرەو ئەو شوێنەی کە بەڕێز ئۆجالان-ی تێدایه درێژ دەبینەوە، بەڵام پێویستە هەرکەس پێشنیاری خۆی بۆ ئازادی ئۆجالان بدات، چه‌نده بتوانین پرسی کورد بناسێنین ئەوەندەش دەتوانین ئازادی ئۆجالان نزیک کەینەوە".
وتیشی: له‌پێناو ئازادی هه‌موو گه‌لی کورد و گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست هه‌وڵ ده‌دات و تێده‌کۆشیت، بەڕێز ئۆجالان هەوڵیدا بۆ کۆنگرەیەکی نەتەوەیی بەڵام ئەمە ڕووبەڕووی گوشارێکی زۆر بوەوە لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە.
هه‌روه‌ها، ئایسەڵ توغڵوک، پارێزەری پێشووی ئۆجالان و چالاکوانی کورد وتی: "هۆکاری ده‌ستگیرکردنی بەڕێز ئۆجالان ئەوەیە کە ڕێبەری گەلێکە، خەباتی بەڕێز ئۆجالان ته‌نها بۆ ڕزگارکردنی گەلی کورد نەبووە بەڵکو بۆ هەموو گەڵانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بووە".
ئایسه‌ڵ، وتیشی:"دەستگیرکردنی ئۆجالان پەیوەستە بە ئازادی گەلی کوردەوە، کاتێک کە ئەمڕۆ سەیر دەکەین بەڕێز ئۆجالان تەمەنی خۆی پێشکەشی گەلەکەی کردووە دەبێت لەمە بگەین کە ئێمە هەمومان لە زیندانی ئیمڕالی دەستگیرکراوین، بەڕێز ئۆجالان کاراکتەری سەرەکی چارەسەری گەلی کوردە، پێویستە هەموو کەس تێکۆشان بکەن له‌به‌رامبه‌ر ئەو شەڕەی دژ بە ئۆجالان دەکرێت و پێویستە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان هەبێت".
دوکتۆر مەحمود پۆتەل، که لە هەشتاکاندا ئەکتیویستی تێکۆشان بۆ ئازادی نیلسۆن ماندێلا بووە، باسی لە مێژوی دەستگیرکردنی بەڕێز ئۆجالان کرد و وتی دەبێت ئەم شێوە نایاساییە کۆتایی پێبێت.
پۆتهل، ڕاشیگەیاند کە لەسەر ناوی ئه‌سا مو‌سا خەڵاتی گڵۆباڵی ئاشتی دەدرێتە بەڕێز ئۆجالان.
له کۆتایی پانێڵه‌که‌دا، ئه‌سا مو‌سا، پارێزه‌ری ماندێلا، جه‌ختی له‌سه‌ر یه‌کخستنی تێۆشانهکان کرده‌وه بۆ ئازادی ئۆجالان و پێکهێنای که‌مپه‌ین بۆ ئه‌و مه‌به‌سته.
پارێزه‌ره‌که‌ی ماندێلا، بانگی له هه‌موو جیهان کرد، که له پێناو ئازادی عه‌بدوڵا ئۆجالان یه‌ک ده‌نگ بن تێ‌بکۆشن.
پاشان ره‌شنوسی ئه‌نجامنامه‌ی کۆنفرانس خوێندرایه‌وه و گفتوگۆی له‌سه‌رکرا، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئامادهکاریشهوه تێبینی و سه‌رنجی ئاماده‌بوان وه‌رگیرا.
کۆنفرانسی ئاشتی و سه‌قامگیری له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هزری عه‌بدوڵا ئۆجالاندا، به دابه‌شکردنی دیاری به‌سه‌ر ئامهدبووان و سازکردنی ئاهه‌نگێک کۆتاییهات.
(ش ب)