"بە دڕندەترین شێوە سەری هاوژینەکەمیان بڕی"

10:46

ژنها

حەسەکە – هاوژینی نەجاح ئیبراهیم بەشێوەیەکی دڕندانە کوژراوە، ئەو ژنە دەیەوێت داهاتوویەکی ئازادی بۆ مندڵەکانی هەبێت.

لە هەر ناوچەیەکی چەتەکانی داعش پیای تێپەڕ بووبن، شوێنەواری کوشتن، دڕندەیی و تاریکیان لە دوای خۆیان جێ هێشتوە، لەو ناوچانەی لە ڕۆژئاوای کوردستان و سوریا کە ماوەیەک لە ژێر دەسەڵاتی چەتەکانی داعش ماونەتەوە، تراژیدیای بێ نمونە ڕوویانداوە.

هێزەکانی سوریای دیموکراتی، یەپەگە و یەپەژە توانیویانە تا ئێستا چەندین ناوچە لە ژێردەستی چەتەکان ڕزگار بکەن و بە هەزاران هاوڵاتی ڕزگار بکەن، یەکێک لەو ژنانەی کە لە شارۆچکەی هۆڵ-ی سەربە کانتۆنی جزیرەدا بۆتە قوربانی دڕندەیی چەتەکان نەجاح ئیبڕاهیم ٣٥ ساڵانە.

"دڕندەییەکانیان دوور لە مرۆڤایەتی بوو"

نەجاح بەو شێوەیە کردەوە قێزەونەکانی چەتەکانی لەسەر شارۆچکەکەیان گێرایەوە: "کاتێک داعش لە ساڵی ٢٠١٥دا شارۆچکەی هۆڵیان گرت، تاماوەیەکی درێژ بەردەوام هاوڵاتیانیان دەچەوساندەوە و هەرچی کردەوەی دوور لە مرۆڤایەتی بوو ئەنجامیان دەدا. ڕۆژێک تەلەفۆنی هاوژینەکەم لەدەستی کچەکەوم کەوت و ئەویش توڕە بوو دەنگی خۆی بەرزکردەوە، چەتەکان گوێیان لە دەنگی بوو، بۆیە هەڵیان کوتایە سەر ماڵ و بردیان، بەشێوەیەکی دڕندە لە بەرچاوی ئێمە بردیان."

نەجاح وتیشی: "چەندین ڕۆژ هەر ڕۆژ پرسیاریمان دەکرد هیچ هەواڵێکی نەبوو، چەتەکان وتیان مەشق و ڕاهێنانی تەواو بێت دەگەڕێتەوە. دوای ماوەیەک زانیاریمان پێگەیشت کە هاوژینەکەم لە شارۆچکەی شەداد بە دەستی چەتەکان سەربڕدراوە. دوای ئەوەی ئەو هەواڵەمان بۆ پشتڕاستت بوەوە، چەندین جار هەوڵماندا تەرمەکەی وەرگرینەوە بەڵام چەتەکان تەرمەکەشیان پێنەداینەوە."

چەتەکان لە وەڵامی داواکردنی تەرمەکەی پێیان دەڵێن کێ بچێت ئەوا سەری ئەویش دەبڕن.

نەجاح لە کۆتایشدا سوپاسی هێزەکانی سوریای دیموکراتی کرد و ئاماژەی بەوە دە کە تاکە هیوای ئازادی هێزە شۆڕشگێرەکانن، لە کۆتایشدا نەجاح وتی: "هێزە شۆڕشگێرەکان هیوایەکی گەورەیان پێبەخشین، دەمەوێت لانی کەم داهاتویەکی ئازادی منداڵەکانم هەبێت."

(ش ب)