ئەو پیاوە دەستگیر کرا کە کچەکەی لەناو داعش بە جێهێشت
10:29
ژنها
منبج – ئەو پیاوەی خۆی ڕای کرد و کچەکەی لەو شوێنە بەجێهێشت کە داعشی لێیە، لەلایەن ئەنجومەنی گەلی منبج دەستگیرکرا. بە گوێرەی زانیاریەکان کچەکە لەلایەن چەتەکانی داعش کورژراوە.
ئەنجومەنی گەل لە منبج، پیاوێکیان بە هۆکاری ئەوەی کچەکەی لەناو چەتەکانی داعش بە جێهێشتوە دەستگیر کرد، ئەنجومەن ڕاشیگەیاند کە ئەو پیاوە کاتێک لە منبج ڕادەکات کچەکەی لە ناو چەتەکانی داعش بە جێهێشتوە، هاوکات زانیاریان پێگەیشتوە کە ئەو کچە لەلایەن چەتەکانی داعش کوژراوە.
دراوسێکانی ئەو پیاوە ئەنجومەنی گەل لەو ڕووداوە ئاگادار دەکەنەوە، بەگوێرەی دانپیانانەکانی بانگەشەی ئەوە دەکات کە کچەکەی بە زەبری چەک لەلایەن چەتەکانی داعش دەستگیر کراوە، ئەو پیاوە دەڵێت: دوای سێ ڕۆژ کچەکەمیان هێنایەوە و وتیان کافرە، لەو نێوەندەیا ٢٠٠ دۆلاریان دانایە ماڵەکەم."
دانپیانانەکانی و زانیاریەکانی دراوسێکانی لێکناچن راستیەکان ئاشکرا دەکەن و ئەوە دەخەنە ڕوو کە کچکەی فرۆشتوە بە چەتەکانی داعش و دوای ئەوەی شەرڤانانی ئەنجومەنی منبج نزیک دەبنەوە، پیاوەکە ڕادەکات و کچەکەی بەجێدێڵێت بۆ چەتەکانی داعش، چونکە ئەو لە بەرامبەر کچەکەی پارەی وەرگرتوە.
لایەنی بە ئازاری ڕووداوەکە ئەوەیە کە کچەکە لەلایەن چەتەکان کوژراوە.
(ش ب)