زەهرا دۆغان خاوەن خەڵاتی ڕۆژنامەوانی، لەسەر هەواڵێک تۆمەتی خرایە پاڵ

15:02

ژنها

ناوەندی هەواڵەکان – چەندین مانگە سەرنوسەری ئاژانسەکەمان لە نوسەیبین ڕووماڵی هەوڵەکان دەکات و دوێنێ لەبەر ئەو هەواڵەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتەکان بڵاوی کردبوەوە دەستبەسەر کرا.

هەریەک لە زەهرا دۆغان سەرنوسەرێکی ئاژانسەکەمان(ژنها) لەگەڵ مەزڵوم کاڤاک ڕاوێژکاری عەلی ئاڵتان پەرلەمانتاری هەدەپە لە مێردین، دوێنێ هەینی لەلایەن پۆلیسی تورکەوە دەستگیرکران.

بە بیانووی گوایە سکاڵایان لەسەر تۆمار کراوە لەکاتی پشکنیندا هەردووکیان دەستبەسەر کران و پاشان ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شاری مێردین کران.

بە شایەتی ٩ کەسی نادیار، لەسەر ئەو هەواڵەی بە جلوبەرگی سەربازی لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوی کردبووەوە، خەباتی ڕاگەیاندنی وەک پڕۆپاگەندای ڕێکخستنی بەناو کرا.

هاوکات لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسدا لەسەر ئەو هەواڵەی لە ٢٢/١٢/٢٠١٥ لە کاتی ئۆپراسیۆنەکانی سەر ئەندام و لایەنگرانی "کەجەکە" و "پەکەکە" بەرێوەدەچوون زەهرا ئامادەی کردبوو، کە گوایە لەم هەواڵەدا ئەو ئۆپراسیۆنەی دژ بە گەل پیشانداوە و ناوی منداڵانی دەستگیرکراوی ڕاگەیاندوە، ڕووبەڕووی لێپرسینەوە کرایەوە.

زەهرا ئەم تۆمەتانەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی ئەتیکێتی ڕۆژنامەوانی خەباتم کردوە، من ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەوانانی تورکیام،ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکەمەوە و هەمووی بیانوی دروستکردنی بەربەستی بەردەم کاروخەباتی ڕۆژنامەگەر ئازادن.

ئاژانسەکەمان (ژنها) وەک یەکەمین ئاژانسی هەواڵی ژنان لە جیهان کار بۆ گەیاندنی دەنگ و تێکۆشانی ژنان دەکات، زەهرا دۆغان وەک سەرنوسەر و ڕۆژنامەوانیێکی کارا، ماوەیەکی درێژە لە باکوری کوردستان، لەناو داستانەکانی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەری، لەناو سەرجەم چالاکیەکانی ژنان و ڕووماڵکردنی هەواڵەکان کاری ڕۆژنامەوانی دەکات.

زەهرا بۆ بابەتێکی لە ژێر ناوی (هاواری ژنانی ئێزیدی) خەڵاتی ١٨ هەمینی ڕۆژنامەوانی مەتین گۆکتەپەی پێبەخشرا. هاوکات سەرەڕای ئەوەی وێنەکانی ئەو جێەیەکی گرنگیان گرتوە لە میدیاکاندا.

(ش ب)