دادگا بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ زەهرا دۆغان دەرکرد

19:18

ژنها

ناوەندی هەواڵەکان – دوای ئەوەی زەهرا دۆغان، سەرنوسەری ئاژانسەکەمان لە نوسەیبین دەستبەسەر کرا ئەمڕۆ دادگای دەوڵەتی تورک لبڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکرد.

هەریەک لە زەهرا دۆغان سەرنوسەرێکی ئاژانسەکەمان(ژنها) لەگەڵ مەزڵوم کاڤاک ڕاوێژکاری عەلی ئاڵتان پەرلەمانتاری هەدەپە لە مێردین، دوێنێ هەینی بە بیانووی گوایە سکاڵایان لەسەر تۆمار کراوە لەکاتی پشکنیندا هەردووکیان دەستبەسەر کران و پاشان ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شاری مێردین کران.

ئەمڕۆش هەردوکیان ڕووبەڕووی دادگا کرانەوە، لە ئەنجام دا دادگای دەوڵەتی تورک لە شارۆچکەی نوسەیبین بڕیاری دەسگیرکردنی بۆ زەهرا دۆغان دەرکرد. هەروەها مەزڵوم کاباک دوای لێپرسینەوە ئازاد کرا.

(ش ب)