سلێمانی، پرسەی دایکی نولوفەر کۆچ بەڕێوەچوو
20:28
ژنها
سلێمانی – دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی پرسە بۆ نازێ کۆچ، دایکی نولوفەر کۆچ هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان(کەنەکە)لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو.
کاتژمێر ٣ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە هۆڵی پرسەی ژنانی (ئەجێ خانی عەسکەری) لە شاری سلێمانی، پرسەی سەرەخۆشی بۆ نازێ کۆچ دایکی نولوفەر کۆچ هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان(کەنەکە) بەڕێووەچوو.
پرسەکە لەلایەن هاوڕێکانی نولوفەر کۆچ و کۆمسیۆنی ژنانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە) لەباشوری کوردستان، ڕێکخرابوو. تیایدا هەر یەکە لە نولوفەر کۆچ و براکانی و دۆست و هەڤاڵانی ئامادە بوون.
جێگەی ئاماژەیە ژمارەیەکی زۆری چالاکوانان، ئەندامی ڕێکخراو و پارت و لایەنە سیاسی و مەدەنیەکان ئامادەی پرسەکە بوون و سەرەخۆشیان لە بنەماڵەی کۆچ کرد.
پرسەکە تا کاژمێر ٦ی ئێوارە بەردەوام بوو کە تیایدا بەسەدان کەس سەردانی پرسەکەیان کرد.
(ش ب)