ژنان لە ٣ ی ئاب بە خولەکێک وەستان چالاکی بێدەنگی ئەنجام دەدەن
10:26
شيهریبان ئاسڵان – بێریتان ئایلاکوت / ژنها
ئامەد – ژنان لە ٣/ ی ئاب بە چالاکی بێدەنگی سەرنج ڕادەکێشنە سەر هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر ژنانی ئێزیدی، بەتایبەتیش ئەو ژنانەی تا ئێستا بە دیل گیراون.
بە دەستپێشخەری کۆنگرەی ژنانی ئازاد (کەژەئا)، لە ساڵڕۆژی هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر شەنگال، بە خولەکێک وەستان بە بێدەنگی چالاکیەکی هاوبەش بۆ ژنانی بە دیلگیراوی دەستی چەتەکانی داعش ئەنجام دەدرێت.
عایشە گۆکان، سەرۆکی پلاتفۆرمی تێکۆشان بۆ ژنانی بە دیلگریراوی دەستی داعش، لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: "لە سەردەمێکدا هەم کۆمەڵکوژی ڕووبەڕووی هاوڵاتیانی شەنگال بووەوە هەمیش هاوڵاتیانی شەنگال ئەزمونیان وەرگرت کە چۆن تەنیا بە هێزی بەرگری جەوهەری دەتوانێت خۆیان بپارێن، دوو هەستی جیاواز یەکیان تراژیدیا، یەکیشیان هەوڵدان بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەو کارەساتە. هاوڵاتیانی شەنگال دوای ئەو هێرشە پێویستی خۆیان بە هێزی بەرگری جەوهەری بینی. ئەگەر هێزێکی بەرگری کردنی جەوهەری نەبێت، ڕووداوی بەو شێوەیە خۆیان لە مێژووی گەلان دووبارە دەکەنەوە. ئێمە وەک "کەژئا" بۆ ژنانی ئێزیدی پلاتفۆرمێکمان سازکرد. تەنیا ژنانی کورد تیایدا جێ ناگرن، بەڵکو ژنانی لە تورکیا، عێراق و سوریاش بەشداریان لەو پلاتفۆرمە کردەوە."
عایشە جەختیشی کردەوە: "ژنانی شەنگال ڕۆژ بە ڕۆژ خۆیان بەڕێکخستن دەکەن و ئیتر ئەوان ڕۆڵی پێشەنگی لە بەرخۆدان دەگێرن. داعش لە سەدەی ٢١مین ئایین لە بەرامبەر گەلان بەکار دێنێت، بە زوڵم، چەوساندنەوە، ترس و تۆقاندن و دەستدرێژی کردن دەیەوێت دەسەڵاتی خۆی زاڵ بکات. بەڵام نابێت ئەوە لە یاد کەین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ژنان خاوەن مێژووی بەرخۆدانین، بۆیە ژنان دەکرێنە ئامانج. ئەوەی جێگەی خۆشحاڵیشمانە ژنانی ئێزیدی هێزی بەرگری خۆیان دامەزراندوە."
عایشە گۆکان، سەبارەت بە ٣/ی ئاب ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی شەنگال وتی: "بانگەوازیمان لە سەرجەم ژنانی جیهان کردوە کە بێدەنگ نەمێنن، بۆ ئەوەی لە ڕۆژی ٣/ی ئاب بە خولەکێک وەستان بە بێدەنگی چالاکیەکی هاوبەش و هاوکات ئەنجام بدەین. ژنان لە هەرچوار پارچەی کوردستان و قبرس وەڵامی بانگەوازیەکەمانیان داوەتەوە، ئێستاش لە ناو هەوڵدان دان."
عایشە گۆکان، سەرۆکی پلاتفۆرمی تێکۆشان بۆ ژنانی دیلگریراوی دەستی داعش، لە کۆتایشدا ڕایگەیاند کە لە کاتژمێر ٠٠:١١ڕۆژی ٣/ی ئاب لە هەر شوێنێک ژنان بە گروپی ٥-١٥-٢٠ کەسی دەوەستن و پشتگیری خۆیان بۆ ژنانی ئێزدی دووپات دەکەنەوە هاوکات ئەو چالاکیە بۆ شەرمەزارکردنی ئەو بێدەنگیەشە کە لە ئاستی جیهان بەرامبەر بە ژنانی دیلی دەستی داعش هەیە."
(ش ب)