ئەرژەنتین، بەهەزاران ژن چالاکی شیرپێدانیان ئەنجامدا
17:21
ژنها
ناوەندی هەواڵ – لە حەفتەی ڕابردوو ژنێکی وڵاتی ئەرژەنتین، کاتێک لەناو پاڕکێکدا شیر بە کۆرپەکەی دەدات لەلایەن پۆلیسی ئەو شارە هۆشیار کرابووەوە و پاشان بۆ دەرەوەی پاڕک دوورخرابووەوە، لە بەرامبەر ئەو هەڵوێستەی پۆلیسی ئەرژەنتین بە هەزاران ژن لەسەر شۆستە، شەقام و ناو پاڕکەکان چالاکیەکی شیرپێدانیان ئەنجامدا و ئیدانەی ئەو ڕووداوەیان کرد.
لە شاری "سان ئیسیدرۆ"لە ئەرژەنتین، چەند ڕۆژ لەمەوبەر ژنێک لەناو یەکێک لە پاڕکەکانی ئەو شارە شیری بەکۆرپەکەی دەدا لەلایەن پۆلیسەوە دوورخرایەوە دەرەوەی پاڕک و لێی قبوڵ نەکرا کە لەناو پاڕکدا شیر بە کۆرپەلەکەی بدات.
ئەم ڕووداوە ناڕەزایی ژنانی ئەو وڵاتەی لێکەوتەوە و ئیدانەی ئەو هەڵوێستەی پۆلیسیان کرد. ژنان بۆ ئەم مەبەستە دەستیان کرد بەهەڵمەتێکی ناڕەزایەتی دەربڕین لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە ژێر دروشمەکانی "نابۆ ئاستەنگیەکان"،" نابێت گفتوگۆ لەسەر شیرپێدانی منداڵان بکرێت" و شیرپێدانی من بە کۆرپەکەم هیچ پەیوەندی بە فکری تۆوە نیە". دواتر لە هەموو شارەکانی ئەرژەنتین ژنان گردبوونەوە و چالاکیان ئەنجامدا، ژنان لە چالاکیەکاندا شیریان بە کۆرپەکانیاندا.
ڤیکتۆریا دۆندا پەڕلەمانتاری ئەو وڵاتە لە ساڵی ڕابردوو ڕووبەڕووی هەمان هەڵوێستی کاربەدەستانی حکومەت ببوەوە، بۆیە خۆی و کچە دوو ساڵانەکەی بەشداریان لە چالاکیەکە کرد و پشتگیری چالاکی "tetazo"یان شیرپێدانی کرد.
(ش ب)