مەریوان، شوێنەوارێکی کۆن دەدزرێت
10:08
ژنها
ناوەندی هەواڵ - دزین و بەتاڵان بردنی شوینەوارە مێژوویەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن دەست و پەیوەندیەکانی ڕژێمی ئێران درێژەی هەیە. ئەمجارەش لە شاری مەریوان زیارەتگای(کیلە چەرموو) لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە هەڵدرایەوە.
بەپێی هەواڵێکی ژینگەوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، رۆژی هەینی (٢٢/٧/٢٠١٦)لە لایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوەوە لە گوندی قەڵاگا و قەڵا جێی سەر بە شاری مەریوان زیارتگاە (کیلە چەرموو) کە مێژووەکەی بۆ ۱٤۰۰ساڵ پێش ئێستا دەگەرێتەوە هەڵدرایەوە و ناوندە حکومیەکانی ڕژێمی ئێرانیش بە بێدەنگی نواندن ئەو دزیەیان سەر پۆش کردوە.
دەوترێ کە ئەم شەپۆلەی هەڵدانەوەی ژێرخاکییەکان و دزینی شوێنەوارە مێژووییەکانی کوردستان، شەپۆلێکی نوێیە کە بە پشتیوانیی هەمەلایەنەی ناوەندە حکوومەتییەکان بەڕێوەدەچێت.
هەر لەو بارەیەوە ماڵپەڕی ژینگەوانان ڕاگەیاند وە کە تا ئێستا ٨- ١٠ شوێنەواری دێرین وەک ؛ دنخە لە شنۆ، کێوی کێە لە میراوای بۆکان، زیندانی چاوە لە لە نێوان بۆکان و مەهاباد هەروەها لە ماکۆیە دوو شوێن لە ورمێ و .... لەلایەن کەسانێکی سەر بە حکومەتەوە هەڵدراوەتەوە.
ئەو شوێنانە بایەخی مێژووییان هەیە و هەمووی بەڵگەی مێژووی و شوێنی پیرۆزن بۆ دانیشتوانەکەی بۆیە هاوڵاتیانی ناوچەکەش لەو جۆرە تاڵانکاریە نیگەرانن کە زیان بە کەلتور و مێژووەکەیان دەگەیەنێت.
(ش ب)