قەڵادزێ، چالاکی دژ بە گۆشەگیری سەر ئۆجالان بەڕێوەچوو
11:06
ژنها
سلێمانی - له شارۆچکه‌ی قه‌ڵادزێ-ی ئیداره‌ی راپه‌ڕین دژی گۆشه‌گیرکردنی عه‌بدوڵا ئۆجالان، رێبه‌ری په‌که‌که چالاکیه‌ک ئه‌نجامدرا و به‌شداربوونی چالاکیه‌که داوای ئازادی ئۆجالان و هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیرییان کرد.
ئێواره‌ى دوێنێ له شارۆچکه‌ى قه‌ڵادزێ-ی سه‌ر به ئیداره‌ی راپه‌ڕین به ده‌ستپێشخه‌رى چالاکانى سیاسى و مه‌ده‌نى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان و کۆمه‌ڵه‌ى گه‌نجانى وڵاتپارێز چالاکیه‌ک بۆ ئازادى عه‌بدوڵا ئۆجالان، رێبه‌ری پارتی کرێکارانی کودستان (په‌که‌که) به‌ڕێوه‌چوو.
چالاکیه‌که به‌رێپێوانێک له‌به‌رده‌م باخى گشتى شارۆچکه‌که تا فولکه‌ى مروران به‌ده‌م وتنه‌وه‌ی دروشمى "چیتان ده‌وێ کورده‌کان ئازادى بۆ ئۆجالان"، "بێ سه‌رۆک ژیان نابێ"، "بژى سه‌رۆک ئاپۆ"، "به‌سه به‌سه ئه‌ردۆغان ئازادى بۆ ئۆجالان" و "فاشیست ئه‌ردۆغان"، ده‌ستیپێکرد.
دواتر له سه‌ر ناوى چالاکانى سیاسى و مه‌ده‌نى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان زاگرۆس سنه قسه‌ى کرد و ڕایگه‌یاند:" ده‌وڵه‌تى تورکیا ماوه‌یه‌که ئیزن به که‌سوکارى ئۆجالان و پارێزرانى نادرێت که چاویان پێ بکه‌وێت بۆیه ئه‌مڕۆ له هه‌موو کوردستان له ده‌ره‌وه‌ى وڵاتیش چالاکى سه‌رتاسه‌رى دژی گۆشه‌گیرى له سه‌ر رێبه‌رى گه‌لى کورد عه‌بدوڵا ئۆجالان به‌رێوه‌ده‌چێت".
زاگرۆس، له درێژه‌ى قسه‌کانیدا وتى: پیلانى ئه‌م دواییه‌ى ئه‌ردۆغان به بیانووى کوده‌تاوه رۆژه‌ڤى بریارى سێداره‌دانى خسته ڕوو و ئه‌مه‌ش وا ده‌کات، که گیانى رێبه‌ر ئاپۆ بکه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
دواتر سیاکۆ حسێن، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نی کۆمه‌ڵه‌ی گه‌نجانى وڵاتپارێز رایگه‌یاند:" ئێستا رێبه‌ر ئاپۆ له زیندانى ئیمراڵى له ژێر ئه‌شه‌که‌نجه و گۆشه‌گیری گراندایه و ساڵێک و پێنج مانگ به سه‌ر گۆشه‌گیرى رێبه‌رى مرۆڤایه‌تیدا تێپه‌ر ده‌بێ بۆیه ئێمه وه‌کو گه‌نجان ئه‌م گۆشه‌گیرییه‌ى رێبه‌ر ئاپۆ به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ ناکه‌ین و گه‌لى کورد له هه‌موو شوێنێک ده‌بێ خاوه‌ندار له رێبه‌ر ئاپۆ ده‌رکه‌وێ و بکه‌ونه سه‌ر شه‌قامه‌کان".
پاشان له سه‌ر ناوى ژنانى سیاسى و مه‌ده‌نى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان روناهى مه‌نگور، قسه‌یکرد و وتى:" ئێمه‌ى ژنانى رۆژهه‌ڵات ئه‌و گۆشه‌گیری له سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆیه به‌ڕێوه‌ده‌چێت به توندى شه‌رمه‌زار و ریسوا ده‌که‌ین و ده‌بێ هه‌موو تاکه‌کان به چالاکى جۆراوجۆر بکه‌ونه سه‌ر شه‌قامه‌کان و ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ى ده‌وڵه‌تى تورکیا شه‌رمه‌زار بکه‌ن".
هه‌روه‌ها وتی: ئێمه وه‌کو ژنان داوا له رێکخراوه‌کانى مافى مرۆڤ و رێکخراوه نێوده‌ڵه‌تییه‌کان ده‌که‌ین، که بکه‌ونه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى به زووترین کات چاوپێکه‌وتن له گه‌ڵ رێبه‌ر ئۆجالاندا ئه‌نجام بدرێت و داواش له CPT ده‌که‌ین چاوپێکه‌وتنه‌کانى له‌گه‌ڵ رێبه‌ر ئاپۆدا ئاشکرابکات.
دواتر له سه‌ر ناوى پارتى ژیانى ئازادى کوردستان (PJAK)، شه‌رڤین مه‌زلوم قسه‌یکرد و وتی:" ئیدى به‌سه پێویسته گه‌لى کورد له هه‌موو شوێنێک بکه‌ونه سه‌رهه‌ڵدان و به چالاکى ئه‌م گۆشه‌گیرى سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ شه‌رمه‌زار بکه‌ن".
له کۆتایی قسه‌کانیشیدا، شه‌روین، وتی: ئێمه وه‌کو په‌ژاک داوا له خه‌ڵکى رۆژهه‌ڵاتى کوردستان ده‌که‌ین وه‌ک چۆن بۆ ده‌ستگیرکردنی رێبه‌ر ئاپۆ هاتنه سه‌ر شه‌قام سه‌رهه‌ڵدان ده‌ستیپێکرد، دژی گۆشه‌گیرى سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆش پێویسته بێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان و ئه‌م گۆشه‌گیرییه شه‌رمه‌زار بکه‌ن و خاوه‌نداری له ئیراده و تێکۆشانی خۆیان بکه‌ن.
(ش ب)