کتێبی ژنۆلۆژی وەرگێڕدرایە سەر زمانی فارسی

11:45

ژنها

ناوەندی هەواڵ - کتێبی ژنۆلۆژی وەرگێرایەوە سەر زمانی فارسی و ژمارەی دووەمی گوڤاری کەژوان-یش بڵاوکرایەوە.

کتیبی ژنۆلوژی، بیروبۆ چونەکانی رێبەری پەکەکە عەبدوڵا ئوجالانە کە بە شێوەێکی زانستی و فەلسەفی باس لە چارەسەری کیشەێ ژنان دەکات وشیوازێکی نوێی لە تێکوشان و رێبازی چارەسەری بە ناسنامەێ خودی ژنانەوە دەخات بەردەم چالاکانی بواری ژنان.

ژنۆلۆژی ئیستا لە ناوەندە فیکری و روشنبیرکان و ئاکادمیای ژنان باسی لە سەر دەکرێت و لە لایەن زۆربەی چالاکانی ژنان لە ئاستی هەموو جیهان وەک رێبازێکی مۆێدرن و پێشکەوتوو لە قەلەم ئەدرێت.

ئەو کتیبە لە لایەن کۆمیتەی چاپەمەنی کەژاروە وەرگێرایەوە سەر زمانی فارسی، پیشتریش بۆ سەر چەندین زمانی بیانی وەرگێراوەتەوە.

هەروەها ژمارەی دووەمی گوڤاری "کەژوان" لە لایەن کۆمیەتەی چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی ژنان(هەپەژە) چاپ و بڵاو کرایەوە

کەژوان باس لە پێشەکەوتنی فکری کومەڵگا بە تایبەت ژنان لە هەموو بوارێکی کۆمەڵگە بەتایبەت لە بواری پاراستندا دەکات.

خوێنەران دەتوانن کتێبی ژنۆلۆژی (فارسی) و گوڤاری کەژاوان لە سەر ماڵپەری فەرمی کەژار بخوێننەوە.

(ش ب)