سلێمانی، یادی کۆمەڵ کوژی تل حاسل و تل عەران کرایەوە

10:08

ژنها

سلێمانی – دوێنێ ئێوارە لە هۆڵی تەواری شاری سلێمانی بەئامادەبونی جەماوەرێکی زۆر و ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتە کانی ڕۆژئاوای کوردستان یادی کۆمەڵ کوژی هەردوو ناوچەی تل حاسل و تل عەران کرایەوە.

سەرەتا مەراسیمەکە بەخولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد دواتر لەسەر ناوی هاوسەرۆکی سیستەمی فیدڕاڵی باکوری سوریا مەنسوڕ سەلوم وتەیەکی پێشکەش کرد و وتی: "من شانازی دەکەم کەئەمڕۆ لێرە لەناو ئێوەم رەحمەتی خوا لەو شەهیدانە بێت کە گیانی خۆیان کردە قوربانی بۆبەدەست هێنانی ئازادی، ئێمەش بەڵێن دەدەین کەتا دوای لەسەر ڕێبازی ئەوان بەردەوام بین ئەمڕۆ خەڵکی ئێمە بەرخۆدانێکی مەزن دەکەن لەبەرامبەر هەموو هێزە تاریکپەرستەکان گیانی خۆیان دەکەنە قوربانی بۆ پاراستنی خاک و شەڕەف و کەڕامەتی خۆیان و مرۆڤایەتی."

پاشان ئەنوەر موسلیم، هاوسەرۆکی کانتۆنی کۆبانێ قسەی کردو وتی": ئێمەش لەکەسێتی ئەم شەهیدانەدا تەواوی شەهیدە قارەمانەکانمان بەبیردێنینەو ەو سەری ڕێزو نەوازش لەبەر دەمیان دادەنەوێنم بێگومان ئەو سەرکەوتە مەزنانەی کەئەمڕۆ لەسەر دەستی شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە و قەسەدە بەدەستدێن بەسایەی خوێنی شەهیدانەو لەناویشیدا شەهیدانی هەردو ناوچەی تل حاسڵ و تلعەرانن. وتیشی: "ئەو کۆمەڵکوژیە بۆئەوە کرا کە بتوانن ئەو ئیرادەو بەرخۆدانیەی کە لەلایەن کورد، عەرەب، سریان، کلدان، کریستیان و ئاشورەکانەوە دەکرێت بۆ دیموکراتی ، ئازادی، ئاشتی و یەکسانیە تێک بشکینن بەڵام نەیانتوانی بەسەر ئەو ئیرادەو بەرخۆدانەدا سەرکەون کە پێکهاتەکانی ڕۆژئاوا لەبەرامبەر ئەواندا کردیان سەربکەون

پاشان مۆمی ڕیزلێنان لەلایەن کەسوکاری شەهیدانەوە داگریسیندران.

دواتر سوعاد حەسەن، ئەندامی کۆنگرەی ستار لەحەلەب وتەیەکی پێشکەش کردو وتی: "ئێمە وەکو کۆنگرەی ستار لەحەلەب سەری ڕێزو نەوازش لەبەرامبەر شەهیدان دادەنەوێنین، بەزوترین کاتیش داوای ئازاد کردنی ڕێبەرمان ڕێبەر ئاپۆ دەکەین." وتیشی: " ئەو بەرخۆدانیەی کەئەمڕۆ گەلەکەمان بەرێوەی دەبات بێگومان بەسایەی شەهیدان و هێزە دیموکراتیخوازەکانی، ئێستا لەڕۆژئاوا لەسەر فکری ڕێبەر ئاپۆ هەمو پێکهاتەکان بێ جیاوازی لەیەک سەنگەردا شەڕدەکەن لەپێناو گەیشتن بە ئازادی و دیموکراتی و یەکسانی. بەرخۆدانی گەڕەکی شێخ مەقسود بەرز دەنرخێنم لەبەر ئەوەی لەئێستادا ئەوشەڕەی کە لەم گەڕەکە بەڕێو دەچێت شەڕی سەر بڵندی و شەڕی شکۆ و ماف و ناموسە.

سوعاد حەسەن لەکۆتایشدا بەرخۆدانی شەهید باکور جیلۆی بەبیر هێنایەوە کە لە گەڕەکی شێخ مەقسود گیانی بەختکردبوو.

هەروەها هەڤال عارف پەیامی خانەوادی شەهیدانی تل عران و تل حاسلی ڕاگەیاند: ناوبراویش ئەو کۆمەڵکوژیەی وەک یەکێک لە قێزەونترین کردارە دژە مرۆڤایەتیەکان بەناو کرد. هاوکات باسی لە تێکچوونی چەتەکانی داعش کرد لە سەر دەستی شۆڕشگێڕانی ڕۆژئاوا.

پاشان بە پێشکەش کردنی ڤیدۆیەیەکی دیکۆمێنتاری لەسەر کۆمەڵکوژی هەردوو ناوچەی تل حاسڵ و تل عەران کۆتایی بە مەراسیمکە هێنرا و جەماوەری بەشداربووی مەڕاسیمەکە بەرەوە پێشوازیکردن لە تەرمی دوو شەرڤانی "یەپەگە" بەڕێکەوتن کە لە ڕۆژئاوای کوردستان گیانیان بەختکردبوو، دوێنێش تەرمەکانیان هێنرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

(ش ب)